كه‌سێك كه بڕیاره سبه‌ی له سوید كۆپییه‌ك ته‌ورات بسووتێنێت به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل تووڕه ده‌كات
K24 - هەولێر:
به‌رپرسانی ئیسرائیل نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به پۆلیسی سوید ده‌رده‌بڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكاری كه‌سێك ده‌ربڕیوه، كه نیازی وایه كۆپییه‌ك له "كتێبی پیرۆز" له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ستۆكهۆڵم بسووتینێت و ئه‌و بڕیاره‌ی پۆلیس به تاوانی رقلێبوونه‌وه ناو ده‌به‌ن.
پۆلیسی سوید رایگه‌یاندووه، پێش دوو هه‌فته كه‌سێك كه ته‌مه‌نی له سی ساڵییه‌كانه، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی (شه‌ممه 15ـی ته‌ممووزی 2023) كۆپییه‌ك له "كتێبی پیرۆز" له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بسووتێنێت، ئه‌مه‌یش دوای هه‌فته‌یه‌ك له سووتاندنی كۆپییه‌كی كتێبێكی دیكه‌ی ئایینی "قورئانی پیرۆز" له هه‌مان شاردا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" تا ئێستا روون نه‌بووته‌وه ئه‌و كه‌سه كۆپییه‌ك له "كتێبی پیرۆزی ئینجیل یاخود ته‌ورات" ده‌سووتێنێت، به‌ڵام هه‌ر كامێكیان بسووتینێت هه‌ستی باوه‌ڕمه‌ندان و شوێنكه‌وتووانیان ده‌ورووژێنێت.
هه‌روه‌ها وێبسایتی "ئێی 24 نیوز"ـی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه، ئه‌و داوایه وه‌ڵامێكه بۆ سووتاندنی كۆپییه‌كی كتێبێك "قورئانی پیرۆز" له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ستۆكهۆڵم و به‌شێكه له‌و ئازادی راده‌ربڕینه‌ی له سوید پیاده ده‌كرێت، پۆلیسی سویدیش ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه ئیسحاق هێرتسۆگ، سه‌رۆكی ئیسرائیل ئه‌و ره‌فتاره‌ی به "رقلێبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی" ناوبردووه و سه‌ركۆنه‌ی رێگه‌پێدان بۆ سووتاندنی هه‌ر كتێبێكی پیرۆزی له سوید كردووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانم كرد، كه پیرۆزی موسڵمانانه و ئێستاش هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕوانی كتێبی پیرۆزی جووه‌كانه.
به هه‌مان شێوه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، ئیسرائیل به جیددیه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕیاره ترسنۆكانه ده‌كات كه زیان به پیرۆزترین پیرۆزییه‌كانی گه‌لی جوو ده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.