گاڤی مایرۆن: کار بۆ پاراستنی مافەکانی کورد دەکەین
K24 - هەولێر:
پارێزەرێکی ئەمەریکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت تاوانبارانی ئەم کاراساتە جینۆساییدانە سزا بدرێن و قەربووی کەسوکاریشیان بکرێتەوە، هاوکات گوتیشی: کار بۆ پاراستنی مافەکانی کورد دەکەین.
گاڤی مایرۆن، پارێزەری ئەمەریکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، رایەگەیاند، گەلی کورد پێویستیان بەوە هەیە بە یاسا لە بەرامبەر ئەم کارەساتانەدا پاریزراو بن، هەروەها دوایان کردووە ئەوەی دەستی هەبووە لەم پرسی جینۆسایدانەی کە بەسەر گەلی کوردا هاووە رووبەڕووی یاسای بکرێتەوە.
هەروەها راشیگەیاند، دەمانەوێت لەگەڵ نووسینگەی ئەنجوومەنی دادوەران بەشێوەکی چڕ و پڕ کار بکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسایی و دەستووری مافی کورد پارێزراو بێت.
ئاماژەی بەوەدا، ئێمە لەسەر ئەم پرسە کارمان کردووە، سەردانی کوردستان‌مان کردووە لە ساڵەکانی 2006 و 2007، خەڵکی خۆمان ناردووە بۆ ئەوەی کار لەسەر ئەو پرسە بکەن، هەروەها داوامان کردووە لە کەمپی پەنابەران و لە ناویشیاندا ئێزدییەکان کاربکەن کە رووبەروووی تاوانی زۆر گەورەی جینۆساید بونەتەوە.
ئەو پارێزەرە ئەمەریکییە، باسی لەوەشکرد، لە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی داوا قەرەبووکردنەوەیان بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان کردووە، هەروەها پێویستە منداڵانی ئاوارەی شنگال کە لە ئێستا لە کەمپەکاندان پێویستە گرنگی زۆریان پێبدرێت و بتوانن یارمەتی بدرێن کە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە کار بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی هاووڵاتییانی شنگال بکەین".
گاڤی مایرۆن ، گوتیش: زۆرینەی وڵاتان بەشێوەیەک لە شێوەکان داوایان کردووە نەخیتینەیەک کۆبکرێتەوە بۆ ئەوەی کار لەسەر جینۆسایدی کوردەکان و ئێزدییەکان بکرێت.
رژێمی بەعس چل ساڵ لەمەوبەر و له ساڵی 1983، لە هەڵمەتێكدا هەشت هەزار بارزانی به پیر و گه‌نجه‌وه لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، دەستبەسەر كرد و لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن.
ئەمڕۆ دووشەممە (31ـی تەمموزی 2023)عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمی دانانی تازه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌نفالكراوانان ساڵانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه گرنگ و جێی بایه‌خه، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌رنامه و ئه‌جێندای بۆ پرس و دۆسیه‌ی ئه‌نفالكراوان هه‌یه و به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه كار ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه دۆسیه‌ی ئه‌نفالكراوانی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه به فه‌رمی بناسێندرێت و رێككاری یاسایی وه‌ربگرێت، گوتیشی، تا ئێستا عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت داوای لێبووردنی له گه‌لی كورد نه‌كردووه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق بڕیاری دادگا و په‌رله‌مانی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.