به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئیسرائیلی.. جوویه‌كی ئێرانی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له چاد بانگبێژ بووه
K24 - هەولێر:
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئیسرائیلی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چیرۆكی جوویه‌ك ئاشكرا ده‌كات، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بانگبێژ و گوتارخوێن بووه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نجامینای پایته‌ختی چاد.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 61 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماژه به قۆناغی ساڵانی سییه‌كان و سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌كات و واژۆی ئارییه لاڤێی له‌سه‌ره كه به‌رپرسی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل بووه له چاد و له رێككه‌وتی 30ـی ئه‌یلوولی 1961 ئاراسته‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی كردووه.
لاڤێی له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تاكه جوویه‌ك له چاد هه‌یه و له نجامینای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ژیاوه. لاڤێی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، جۆرج هه‌مه‌دانی تاكه جووی ئێرانه و له هه‌مه‌دانه‌وه گه‌یشتووه‌ته چاد و له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له چاد جێگیر بووه.
لاڤێی له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، فۆر لامی، كه ناوه كۆنه‌كه‌ی نجامینای پایته‌ختی چاد بوو، زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی موسڵمان بوونه و مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی لێ بووه، به‌ڵام بانگده‌ر و گوتاربێژی ئایینی نه‌بووه!
لاڤێی ده‌ڵێت، جۆرج هه‌مه‌دانی خاوه‌نی ده‌نگێكی زوڵاڵ بووه و رۆژانه له مزگه‌وته‌كه بانگی ده‌دا و موسڵمانانی بۆ نوێژ بانگ ده‌كرد و رۆژانی هه‌ینیش گوتاری ئایینی ده‌خوێنده‌وه. به‌ڵگه‌كه‌ی لاڤێی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه جۆرج هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی چادی كردووه و خاوه‌نی حه‌وت كوڕ و كچ بوونه.
لاڤێی له به‌ڵگه‌كه‌یدا روونیكردووه‌ته‌وه، بارودۆخی جۆرج تاوه‌كو ساڵی 1943 به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌پڕ چیتر نه‌چووه مزگه‌وت، له‌مه‌وه خه‌ڵك بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و موسڵمان نییه و جووه! بۆیه له‌مه‌ودوا چیتر نه‌چووه مزگه‌وت و بانگی نه‌دا و گوتاری ئایینی نه‌خوێنده‌وه، به‌ڵام له شاره‌كه مایه‌وه و بووه خاوه‌نی چه‌ندین خانوو و شوێنی بازرگانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵك تا ئه‌و ساته‌ش خۆشیان ویستووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ئاستی هۆشیاری ئایینی و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه هه‌بووه.