محه‌ممه‌د شه‌ریف: دادگای فیدڕاڵی ده‌مارگیره و كار بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی سه‌باره‌ت بڕیار و فشاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له دژی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و دادگایه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و كار بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2023) محه‌ممه‌د شه‌ریف، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی له كوردستان سه‌باره‌ت فشاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی له دژی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یاسا و شه‌رعییه‌ت و ده‌ستوور له عێراقی ئه‌مڕۆدا هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه، به‌تایبه‌ت كه دادگای فیدڕاڵی به‌گوێره‌ی ده‌ستووری ساڵی 2005ـی عێراق كار ناكات و بڕیاره‌كانی پێچه‌وانه‌وه‌ی مادده و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوورن، نه‌خاسمه كه ئه‌ندامانی ئه‌و دادگایه به زۆرینه بوونه‌ته ئه‌ندام و هیچ په‌یوه‌ندییان له دادگای فیدڕاڵییه‌وه نییه.
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له خولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به دادگای فیدڕاڵی ده‌ربچێت و ببێته خاوه‌نی یاسای خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی خۆی كار بكات و بڕیار بدات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵی پێچه‌وانه هه‌بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پڕۆژه له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه هه‌بوو و لایه‌نی به‌رامبه‌ر مه‌به‌ستیان بوو هێز و ده‌سه‌ڵاتی دادگاكه له ده‌ست خۆیاندا بهێڵنه‌وه. دووپاتیشكرده‌وه، كرده‌وه و ره‌فتاره‌كانی ئه‌ندامانی دادگای فیدڕاڵی ده‌مارگیرانه‌یه و كار ده‌كه‌ن بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، نوێنه‌رانی كورد ئه‌و كات هه‌وڵیان ده‌دا سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدڕاڵی كه سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چوو، نوێنه‌رانی كورد تێیدا ئاماده بن، به‌و مانای جۆرێك له "ڤیتۆ" هه‌بێت، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر قبووڵی نه‌كرد.
محه‌ممه‌د شه‌ریف هاوكات باسی له‌وه كرد، لایه‌نه عێراقییه‌كان كه ده‌ستوورییان نووسیوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له پێشه‌كییه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه وایه "قورئانی پیرۆز"ـیان نووسیبێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك وا ده‌ریده‌خه‌ن ئیلهامیان له كتێبه ئاسمانییه‌كان وه‌ربگرێت بۆ پاراستنی مافه‌كان، به‌ڵام بڕیاره‌كانی دادگا به‌تایبه‌ت هه‌ندێكیان یه‌كلاكه‌ره‌وه "قه‌تعین"ـین و بۆ هیچ كه‌س نییه لێیان لابدات و پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی پێشه‌كییه‌كه‌ی ده‌ستووره له‌باره‌ی ماف و ئازادییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت سوپای عێراق له هه‌موو پێكهاته‌كان بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و سوپایه گوزارشت ته‌نیا له پێكهاته‌ی تایه‌فه یاخود مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه‌یه ده‌ستوور رێگه به بوونی میلیشیا نادات، كه‌چی میلیشا ده‌سه‌ڵاتداره، هه‌روه‌ها نابێت سوپای له سه‌ركه‌وتكردنی هاووڵاتییان به‌شدار بێت، به‌ڵام سوپا بوو له كه‌ركووك هاووڵاتییانی كوردی سه‌ركوت كرد و شه‌هیدی كردن.
سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی جه‌ختیشیكرده‌وه ناردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دانوستان له‌سه‌ر پرسه‌كان هیچ سوودی نه‌ماوه، گوتیشی، پێویسته له دانوستانه‌كانی داهاتوودا لایه‌نی سێیه‌م ئاماده بێت، ئه‌گه‌رنا، هیچ ئه‌نجامێكی لێ ناكه‌وێته‌وه. دووباره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه كشانه‌وه‌ی كورد له پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق، بژارده‌یه‌كی پێویسته و كارتێكه بۆ زۆر بابه‌تی دیكه كه كورد ده‌توانێت سوودی لێ ببینێت تا ئه‌و كاته‌ی عێراق رێز له ده‌ستوور ده‌گرێت.
رۆژی یەکشەممە (3ـی ئەیلوولی 2023) دادگای بالای فیدڕاڵی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا رادەستکردنەوەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لە کەرکووک بە پارتی دیموکراتی کوردستان راگرت و ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چۆڵکردنی بارەگاکە و رادەستکردنەوەی بە پارتی تا کاتی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە رادەگیرێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، جیاواز لە هەموو رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کە بۆ وەرگرتن و بەدواداچوون و بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک دەیگرێتەبەر، بۆ ئەو سکاڵایەی دژی گەڕانەوەی پارتییە بۆ کەرکووک، لە رۆژێکدا سکاڵاکەی وەرگرتووە و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریشی بۆ دەرکردووە.
سکاڵاکەش لەلایەن وەسفی عاسی، سەرۆکی هۆزی عوبێد، کە لە دایکبووی شاری بەغدایە و ئێستا نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری عەرەبەکانی باشووری کەرکووک دەکات لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراوە.
ئەمە لە کاتێكدایە 25ـی مانگی رابردوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی راسپاردبوو لە (1ـی ئەیلوولی 2023) بارەگاکە چۆڵ بکرێت و رادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێتەوە.
هه‌روه‌ها رۆژی یەکشەممە (3ـی ئەیلوولی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکرده‌وه، رایگەیاندبوو " بڕیارەکەی ئەمڕۆی 'دادگای فیدراڵی' گاڵتەجاڕییە".