په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌دات
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای هێنانه كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئه‌یلوولی 2023) ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره (15)ـی رۆژی پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023ـی بڵاوكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی خشته‌كه، بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان به پڕۆژه‌یاسای هێنانه كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به هه‌رێم و به‌پێی مادده‌ی چواره‌م ئاماده كراوه.
سێشەممە (5ـی ئەیلوولی 2023)، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژەی بەوەشکردووە، کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی کوردستان و عێراق، ئەم پارێزگایە لە 13ی ئاداری 2014ـدا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە راگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان.
دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1920 ھەڵەبجە، وەک قەزایەکی ناودار سنوورێکی گەورەی ھەبووە، رووبەرەکەی 5000 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، نزیکەی 375 دێی ھەبووە. ناوچەی دەربەندیخان سەربەناحیەی وارماوە بووە، وارماوەش سەر بەقەزای ھەڵەبجە بووە، واتە ھەڵەبجە لەگەڵ ناحیەی سەنگاودا ھاوسنوور بووە ناحیەی (پێنجوین)یش سەر بەھەڵەبجە بووە، دوای ھاتنی سەردەمی کۆماری ساڵی 1959 کرایە قەزاو جیابۆوە. پارێزگای ھەڵەبجە لەڕووی ئیدارییەوە لەساڵەکانی 1950 بریتی بووە لە ناحییەکانی سیروان، شارەزوور، پێنجوێن، خورماڵ و وارماوا. لە ساڵی 1977 جگە لە مەرکەزی قەزاو ناحییەکان پاش جیاکردنەوەی قەزای دەربەندیخان و پێنجوین لێی، ژمارەی گوندەکانی سەر بە ھەڵەبجە 216 بووە گوند، بەڵام لەسەرژمێری گشتی ساڵی 1987 لەکۆی 216 دێ پاش کاولکرد ن‌و راگواستنی تەنیا 18 دێ لەسەرانسەری پارێزگاکە مایەوە.
رۆژی پێنجشەممە (4ـی ئایاری 2023)، فەرمانگەی میدیایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنەکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی ئەنجامدا.
پێشتریش شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای نزیكه‌ی یەک هەفتە لە گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەن، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پێشنیازی ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌مڕۆ ده‌خرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئەمڕۆوە.
پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژی (13ـی ئاداری 2023) لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا و دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا بە مەبەستی پەسەندکردن.
لە کۆبوونەوەكه‌دا، یەکێک لە خاڵەکانی بەرنامەی کار تایبەت بوو بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، هەروەها هەردوو راپۆرتی لیژنەکانی یاسایی و هەرێم و پارێزگاکانی نەبەستراو بە هەرێمەکان خوێندرایەوە.
پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار ماددە پێکهاتووە، کە ئاماژە بەوە دەکات، هەڵەبجە دەبێتە پارێزگای 19ـەیەمینی هەڵەبجە و لە سنووری ئیداری هەرێمی کوردستان دەبێت و قەزای هەڵەبجە دەبێتە ناوەندی پارێزگاکە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانی عێراق سنووری ئیداری و یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشان دەکەن.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی یاساکە بۆ بە پاریزگابوونی هەڵەبجە.
لەمیانی گفتوگۆکانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشێک لە پەرلەمنتاران داوای دابینکردنی بودجەی تایبەتیان کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە و چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیایی.
رۆژی (یەکشەممە 2ـی نیسانی 2023)، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی دەکرد، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی ئەنجامدا.