لیۆنێل مێسی گه‌ڕایه‌وه

لیۆنێل مێسی دوای ماوەیەک دابڕان جارێکی دیکە بەشداری راهێنانەکانی ئینتەر مەیامی کردەوە و به ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌وی یانه ئه‌مریكییه‌كه ده‌كات.
لیۆنێل مێسی بە مەبەستی بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 گەڕایەوە وڵاتەکەی و بەم هۆیەوە بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر سپۆرتینگ کانساس نەکرد. لیۆ لە یارییەکەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر تووشی پێکانێکی سووک بوو، هەر بۆیە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر بۆلیڤیای نەکرد.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی له كۆی 11 یاری، 11 گۆڵی كردووه، دوای نزیکەی هەفتەیەک دابڕان لە یانەکەی، دواجار گەڕایەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردەوە و ئامادەکاری بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر تۆرۆنتۆ دەکات، کە بڕیارە سبەی لە خولی ئەمریکا له كاتژمێر 02:30ـی دره‌نگه‌شه‌و رووبەڕووی ئەو یانەیە ببنەوە.
یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی دوو یاریی رابردووی به‌بێ لیۆنێل مێسی كرد، له یاریی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام له یاریی دووه‌می به ئه‌نجامێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا دۆڕا.
