سعوودیه‌كان هێشتا واز له‌ مێسی ناهێنن

لیۆنێل مێسی و فه‌هد بن نافڵ
لیۆنێل مێسی و فه‌هد بن نافڵ

سعوودیە هێشتا دەستبەرداری گواستنەوەی مێسی نەبووە و یانە سعوودییەکان دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لیۆ بگوازنەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەرچی هاوینی رابردوو لیۆنێل مێسی بڕیاریدا بچێتە ریزەکانی ئینتەر مەیامی و ئۆفەرێکی خەیاڵی یانەی هیلالی سعوودی به‌ مووچه‌ی ساڵانە 400 ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە و چووە ئەمریکا، کەچی ئێستا بەهۆی سەرنەکەوتنی ئینتەر مەیامی بۆ قۆناخی کۆتایی خولی ئەمریکی، مێسی نزیکەی پێنج مانگ لە پشوودا دەبێت و تاوەکو سەرەتای مانگی سێ ساڵی داهاتوو لە یاریکردن دادەبڕێت، بۆیە یانەکانی سعوودیە دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لیۆ بگوازنەوە سعوودیە.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، گەرچی هێشتا بەفەرمی هیچ یانەیەکی سعوودی ئۆفەری پێشکەشی لیۆ نەکردووە بەڵام سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە کە خاوەندارییەتی یانە گەورەکانی وڵاتەکە دەکات، هێشتا وازی لە خەونی گواستنەوەی لیۆ نەهێناوە بۆ سعوودیە.

لیۆنێل مێسی كاپتنی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا
لیۆنێل مێسی كاپتنی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا