رەهەندەكانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل

Kurd24

سرووشتی ململانێەكان لەرۆژهەلاتی ناوەراست جیاوازە، بەجۆرێك ئەم ناوچە جوگرافیا لەهەموو ناوچەكانی تری جیهان جیاوازترە لەبەرئەوەی بەجۆراوجۆری ئەتنۆگرافیا ناسراوە واتە بوونی دەیان نەتەوە و ئایین و مەزهەب و ئایدۆلۆژیای جیاواز هەموو لەم ناوچەیە كۆبوونەتەوە، بۆیە دەبینین هەندێ ململانێ ئایینی و مەزهەبییە هەندێكی تر نەتەوەیی یە هەندێكی تر فیكرییە، بەڵام لەئێستادا هەموو ململانێیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستراوەتەوە بە ئابووری كە بووەتە ستراتیژی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەسەرووی هەموویانەوە ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی و لەولاوەشەوە رووسیا وهاوپەیمانەكانی چونكە ئەم ناوچەیە دەوڵەمەندە لەڕووی كانزا سرووشتییەكانەوە لەسەرووی هەموویانەوە نەوت و گازی سرووشتی، بۆیە ملاملانێیە لاوەكییەكان وەك كارتێك بەكاردەهێنن بۆ ستراتیژەكەیان هەروەكو ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستین.

پرسیاردەكرێت ئەو شەرە لەكاتی ئێستا بۆچی؟

دەكرێت لەچەند رەهەندێك كۆبكەینەوە بەكورتی و پوختی:

ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بەرنامە و پرۆژەیەكیان بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە كەخۆی دەبینێتەوە لە كۆتایی هێنان بەدەستێوەردانەكانی ئێران و وولاتانی تر لەململانێەكان و هەروەها نەهێشتنی گروپە توندرەوەكان لەم ناوچەیە ستراتیژی ئەمەریكایە، بۆیە هێرشی حەماس و دەستپێشخەری بۆ ئەم هێرشە كارتی تری لەپشتەوەیە لەوانە سەرنەكەوتنی پرۆژەی ئەمەریكا لەناوچەكە.

* سەرهەلدانی شەڕ چەند تابعەك وەردەگری لەوانە شەری عەرەب و ئیسرائیل و هەروەها شەری ئیسلام و جوو كە ئەوە ئامانجی بزووتنەوەی حەماسە چونكە لەئێستادا ئیسرائیل لەگەل زۆربەی وولاتە عەرەبی و ئیسلامیەكان پەیوەندییەكانی ئاسایی كردۆتەوە ، بۆیە بەم شەڕە پەیوەندییەكان جارێكی تر بەرەو خراپ بوون دەڕوات.

* ئامانجێكی تری حەماس ڕاكیشانی هەست و سۆزی موسلمانانی جیهانە كە مزگەوتی ئەقسا لەمەترسی دایە و جوولەكە توندرەوەكان خەریكن دەستكاری بكەن و هەندێ شوێنی برووخێنن كەئەوەش هێلی سوورە لەنێو موسلمانان.

لۆبی وڵاتان لەهەمبەر راگرتنی شەرەكە:

ئەو لۆبیەی وولاتان لەسەر شەرەكە جیهانی دابەش كردووە هەندێ وولات داوای راگرتنی دەكات و هەندێكی تر گلۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەلكردووە، بەڵام هەڵویستی زۆربەی وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست وەكو (قەتەر و توركیا و سعودیە و ئیمارات و ئیران و عیراق ... هتد) هەموو لەگەل ڕاگرتنی شەردان بەجۆرێك هەموویان لەپەیوەندی بەردەوام دان تا شەرەكە رابگرن.

پرسیار ئەوەیە بۆچی ئاوا رشتن لەراگرتنی شەرەكە ئایا لەپیناوی خەلكی غەزەیە لەوەلامدا نا. چونكە بەرنامەی و پرۆژەی ئەمەریكا گەورەترە لەحەماس و غەزە ئەو وولاتانە زۆر چاك دركیان بەو مەترسیە كردۆتەوە كە شەرێكی گەورە بەرۆكی ئەو ناوچەیە دەگرێت، چونكە هاتنی كەشتی گەلی فرۆكە و سەربازی ئەمەریكا بۆ ناوچەكە ئەوە تەنها بۆ غەزە و حەماس نیە بەلكو كاری گەورەتری لەدەست دایە بیكات.

بۆیە لەئێستادا ئیسرائیل و ئەمەریكا لەبەردەم چەند بژاردەیەكن لەوانە:

* ئایا شەرەكە تەنها بەرزگاركردنی دیلەكان كۆتایی پی بیت.

* یاخود هیرشی ووشكایی بكرێت غەزە داگیربكەن و كۆتایی بەحەماس بهێنن ئەگەر ئەوا كرا بژاردەی گەورەتر دێتە كایەوە ئەویش شەڕێكی گەورە زۆربەی وولاتانی ناوچەكە دەگرێتەوە.