كوردستان24 ڤیدیۆی تەقاندنەوەی كێڵگەی نەوتی بای حەسەن بڵاودەكاتەوە

K24 – كەركووك

كوردستان24 ڤیدیۆی تەقاندنەوەی كێڵگەی نەوتی بای حەسەن و تێكشكاندنی داعش لە لایەن ھێزی پێشمەرگە بڵاو دەكاتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە كێڵگە نەوتی بای حەسەن رایگەیاند: "ھێرشەكەی سەر كێڵگە نەوتیەكە خۆكوژی بووە و بەوھۆیەوە كێڵگەكە گری گرتووە، لە ئێستادا ھەوڵی كۆنترڵكردنی ئاگرەكە دەدرێت".

ژمارەیەك پێشمەرگە كە لە بای حەسەن بۆ كوردستان24 دوان ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: "خۆكوژەكە دوای فڕێدانی چەند نارجۆكێك بۆ ناو كێڵگەكە خۆی گەیاندوەتە ناو كێڵگەی نەوتی بای حەسەن و خۆی تەقاندوەتەوە و ئاگری لە بەشێكی كێڵگەكە بەرداوە".

بەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشی خۆكوژیان كردە سەر كێڵگەی نەوتی بای حەسەن و كۆمپانیای غازی باجوان، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەردوو ھێرشەكەیان تێكشكاند و ئێستا ھەموو ناوچەكە كۆنترۆڵكراوە.