كه‌ركوكی: ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن كۆنترۆڵكراوه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/328881c4-8e5c-4c82-8f0a-de1bb8944e72/kamal%20karkuki2.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر

کەمال کەرکووکی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند دۆخی كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن كۆنترۆڵكراوه‌.

گوتیشی چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردە سەر کێڵگە نەوتییەکانی بای ‌حەسەن، بەڵام لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش تێکشکێندران.  خۆكوژەكە دوای فڕێدانی چەند نارنجۆكێك بۆ ناو كێڵگەكە خۆی گەیاندووەتە ناو كێڵگەی نەوتی بای حەسەن و خۆی تەقاندوەتەوە و ئاگری لە بەشێكی كێڵگەكە بەرداوە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە کراوە.