نەتەوە یەكگرتووەكان پشتیوانی لە بەجینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان دەكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/936365d0-2d90-402b-b68c-4566d69b4a88/goran%20shaxawan.ism/manifest

K24 – ھەولێر

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان پشیوانی لە بە جینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان دەكات.

فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 گوتی: "نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و فەرەنسا پشتیوانی خۆیان بە روونی راگەیاندووە بۆ بەردەوامبوون لەگەڵمان، بۆ ئەوەی ھاوكارمان بن لە پڕۆسەی بەجینۆساید ناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان، ھەروەھا حكوومەتی ئەمریكا بە فەرمی لەزاری وەزیری دەرەوە ئەم تاوانەی بە جینۆساید ناساندووە".

مەحموود حاجی ساڵح وەزیری شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئەو كەیسە لە رووی سیاسییەوە بە جینۆساید ناسێنراوە، بەڵام گرنگ رووە یاساییەكەیە كەش بناسێنرێت".