عه‌دنان موفتی: به‌غدا وه‌ك هاووڵاتی پله دوو سه‌یری كورد ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی پانێلێك له کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS، رایگه‌یاند، كێشه‌ی گه‌وره‌ی كورد كولتوور و فه‌رهه‌نگه. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گوتی: " به‌غدا وه‌ك هاووڵاتی پله دوو سه‌یری كورد ده‌كات".
عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی پانێله‌كه‌ی رایگه‌یاند، كاتێك له‌ساڵی 1992ـه‌وه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ره‌سیان هێنا و به‌غدا ئیداره‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كشانده‌وه و بۆشاییه‌كی ئیداری په‌یداكرد، ئه‌وكات به‌ره‌ی كوردستان بڕیاریدا هه‌ڵبژاردن بكرێت، كه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی دیموكراسی بوو كورد په‌نای بۆ برد.
موفتی راشیگه‌یاند، ئێمه له‌بیرمان چوو كه واقعێكی تاڵ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونی هه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌و واقیعه، كه پێكهاته‌ی گه‌لانی عێراق له ژێر كاریگه‌ری حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كانی پێشووه و فه‌رهه‌نگی دیموكراسی تێیدا نامۆیه و قبووڵی ناكه‌ن.
سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها گوتی: "دروشمی پێش راپه‌ڕینی هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان، دیموكراسی بۆ عێراق و حوكمی زاتی بۆ كوردستان بوو، دواتر بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین گۆڕا، به‌ڵام كه هه‌ڵبژاردن كرا، حزبه كوردستانییه‌كان هه‌موویان ناڕازی بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن، پارتی و یه‌كێتی بوون، ئه‌وانیش ناڕازی بوون، هه‌موومان به‌بێ جیاكاری، هه‌وڵمان ده‌دا له هه‌ڵبژاردن ببه‌ینه‌وه، بۆیه هه‌ڵساین به تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌وكات ره‌فتاكردن له‌گه‌ڵ دیموكراسی تازه بوو، بۆیه به‌رده‌وام گفتوگۆكان ده‌گه‌یشتنه بنبه‌ست.
تایبه‌ت به واقیعی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، عه‌دنان موفتی گوتی: "له زۆر بواردا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌تایبه‌ت كورد له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو و مافه‌كانی كورد تێیدا جێگیركرا، له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌موكوڕییه‌كی زۆر له ده‌ستووردا هه‌بوو".
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق كه سووننه، شیعه و كورده، هیچ كامیان له ده‌ستووری عێراق رازی نیین، بۆ نموونه كورد پێی وایه كه‌موكوڕی له مادده‌ی تایبه‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، زۆرینه‌ی پارێزگا سووننه نشینه‌كان ده‌نگیان به ده‌ستوور نه‌دا، هاوكات سووننه‌كان جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ له ده‌ستوور باس له‌وه بكرێت عێراق به‌شێكه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیركردنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كانی تێدا جێگیربكرێت، شیعه‌كانیش پێیان وابوو ئایینی ئیسلام تاكه سه‌رچاوه‌ی ده‌رچوونی یاساكانه، بۆیه هه‌ر سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی عێراق كه‌م و كوڕی له ده‌ستووردا ده‌بینن، كه دواجار ده‌ستوور شتێكه ده‌بێت هاوبه‌ش بێت".
تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، عه‌دنان موفتی رایگه‌یاند، كاتێك ده‌بینین هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت و سه‌درییه‌كان به‌شدارنیین تێیدا، كه هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا خۆیان ده‌زانن، پێشتر له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت له عێراق سه‌درییه‌كان دووباره له پرۆسه‌كه كشانه‌وه، ئه‌مانه خۆی له خۆیدا قبوڵ نه‌كردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، عه‌دنان موفتی ده‌ڵێت: به‌شێك له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانن.
موفتی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌غدا و هه‌ولێر هه‌میشه كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، به‌غدا وه‌ك تێگه‌یشتنی رابردوو سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كورد به هاووڵاتی پله دوو سه‌یر ده‌كه‌ن، ده‌بێت مانگانه چاوه‌ڕوان بین مانگانه مووچه‌كانمان بۆ ره‌وانه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئێمه پیاوی باش نیین.
ئەمڕۆ دووشەممە 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد.