ئیرینیا زڤیاگێلسكا: چه‌ندین ململانێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجیان بخاته‌سه‌ر
K24 – هەولێر:
توێژه‌رێك له ئینستیتۆی ئابووری و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی رووسیا ئاماژه به پێویستی به‌شداری هه‌موو زلهێزه‌كان ده‌دات له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ململانێكان، ده‌شڵێت جگه له جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چه‌ندین ململانێی دیكه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونه‌ته جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه ده‌بێت پێش له ته‌قینه‌وه‌یان بگرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئیرینیا زڤیاگێلسكا، توێژه‌ر له ئینستیتۆی ئابووری و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی رووسیا له پانێڵێكی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگه‌یاند، به‌بێ بوونی لێكتێگه‌یشتنێكی گشتگیر له‌نێوان زلهێزانی جیهان، ناتوانرێت هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه‌ی ئێستای نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس دیاری بكرێت.
زڤیاگێلسكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا دوایین ململانێی ئێستای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له كاتێكدا چه‌ندین كێشه و ململانێی دیكه‌یش هه‌یه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش جێی داخه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجی جددی نه‌خستوونه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێش له ته‌قینه‌وه‌یان بگرێت و چاره‌سه‌ری پێشوه‌خته‌یان بۆ دابنێت.
ئه‌و توێژه‌ره هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا چه‌ندین لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناكرێت ئه‌و جه‌نگه ره‌هه‌ندێكی جیهانی وه‌ربگرێت و ببێته مایه‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مه‌ترسی گه‌وره بخاته سه‌ر جیهان.
ئیرینیا زڤیاگێلسكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، نابێت به‌هۆی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا هه‌روه‌ها به‌هۆی جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس، كێشه و ململانێكانی دیكه وه‌لاوه‌بنرێن و نه‌بنه جێی بایه‌خ و سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه و ململانێكان پێویست ده‌كات په‌نا ببرێته به‌ر لێكتێگه‌شتنێكی قووڵ و گشتگیر، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌موو زلهێزه ناوده‌وڵه‌تییه‌كان تێیدا به‌شدار بن و به‌بێ به‌شداری هه‌مووان ناتوانرێت چاره‌سه‌ری ململانێكان بكرێت.