ئه‌حمه‌د ئه‌بودۆح: چین به‌شێوه‌یه‌كی پراگماتییانه‌ی سه‌رنجڕاكێش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هەولێر:
توێژه‌ر له ناوه‌ندیی ئیماراتی بۆ سیاسه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات، چین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ناكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پراگماتییانه سه‌رنجڕاكێش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌رده‌وامی به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئه‌حمه‌د ئه‌بودۆح، توێژه‌ر له ناوه‌ندیی ئیماراتی بۆ سیاسه‌ت له پانێڵێكی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگه‌یاند، چینییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ر پرس و پێشهاتێكی ده‌ره‌كی و هه‌ڵوێستیان له‌و باره‌یه‌وه، سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ناوخۆیی ده‌كه‌ن و پرسیار ئاراسته‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه ئاخۆ هه‌ڵوێست و بۆچوونیان سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنیان له‌و پرس و پێشهاتانه‌دا، تا چه‌ند كاریگه‌ری به‌سه‌ر پارتی كۆمۆنیستی ده‌سه‌ڵاتدار و خه‌ڵكی چین به‌گشتی و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌بێت؟
ئه‌حمه‌د ئه‌بودۆح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چینییه‌كان دیسان سه‌باره‌ت به‌و پرس و پێشهات و ململانێیانه پرسیار ئاراسته‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، كه ئایا تا چه‌ند كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌یان ده‌بێت؟ هاوكات ئاخۆ كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته و ناووبانگه‌كه‌ی چی ده‌بێت؟
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، چین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیویه‌تی ئابوورییه‌كی پته‌و دروست بكات و سه‌رنجه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌دا به ئامانجی به‌هێزكردنی ئابوورییه‌كه‌یه‌تی، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سوودی له‌و چه‌تره ئاساییشییه بینی كه ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له ناوچه‌كه دروستی كردبوو.
ئه‌حمه‌د ئه‌بودۆح باسی له‌وه‌ش كرد، چین به‌تایبه‌تی له‌دوای بوونی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵی دا ببیته لایه‌نێكی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا و له‌و سیاسه‌ته‌شدا كێبڕكێی ئه‌مه‌ریكا بكات، واته توانی سه‌رنجه ئابوورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه بۆ سه‌رنجه سیاسییه‌كانیش بگوڕێت و بیانگوازێته‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌بودۆح سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، چین هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له عێراق، چونكه پێی وایه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له پرۆسه‌یه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ناكه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پراگماتییانه‌ی سه‌رنجڕاكێش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.