قوباد تاڵه‌بانی: فشاره‌كانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی ماف و شایسته‌كان به‌رده‌وامه
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، فشاره‌كانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی ماف و شایسته‌كان به‌رده‌وامه، ده‌شڵێت هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ تێگه‌یشتنێكیان بۆ دروست بووه بۆ گۆڕینی شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام بن و به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق بكه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئامانجیان له میانی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق زیاتر و باشتر له ئازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران و مامۆستایان تێبگه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵیان داوه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كاندا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران به‌ده‌ستبهێنن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ تێگه‌یشتنێكیان بۆ دروست بووه بۆ گۆڕینی شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ببنه په‌یوه‌ندییه‌كی كرده‌یی و له شێوازه كلاسیكییه‌كه‌ی ده‌ربچێت.
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵ و فشاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و مامۆستایان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه بنێردرێت و ده‌بێت وه‌ك ماف بینێرێت.