ده‌رباز كۆسره‌ت: ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌وه‌نده قووڵ نیین كه نه‌توانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی مێپس جێگه‌ی دڵخۆشییه، هه‌روه‌ها ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان چه‌نده كاریگه‌ره بۆسه‌ر سیاسه‌تی گشتی ناوچه‌كه. گوتیشی: "ناتوانم بڵێم ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌وه‌نده قووڵن، كه نه‌توانین چاره‌سه‌رییان بكه‌ین".
کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی زانکۆی ئەمه‌ریکی کوردستان لە دهۆکە، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە هاوکارمان کۆڤان عزەت دیدارێکی لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدا، تێیدا ناوبراو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی خۆمان له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته چ قۆناغێك.
دەرباز کۆسرەت رەسووڵ راشیگه‌یاند، به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی مێپس له‌كاتێكدایه، كه چاودێران پێشبینی گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كه‌ن، بۆیه لێره له‌و كۆڕبه‌نده گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان ده‌كرێت و كه چۆن به‌ره‌نگاری ئه‌و گۆڕانكارییانه بینه‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ رایگه‌یاند، ده‌ستكه‌وته‌كانی پارتی و یه‌كێتی له دوای 1991ـه‌وه راپه‌ڕین بوو، دواتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، پاشان رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان بوو، وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك له شه‌ڕی كورد كوژی، ئاساییه به‌لای منه‌وه به‌رزی نزمی له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "لێكتێگه‌یشتن له نێوان پارتی و یه‌كێتی له ئێستادا بوونی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا نیگه‌رانیش هه‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ نیگه‌رانییه‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: ناتوانم بڵێم ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌وه‌نده قووڵن كه نه‌توانین چاره‌سه‌رییان بكه‌ین.
ئەمڕۆ دووشەممە 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.