ناوەڕۆکی دیدارە تایبەتەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2023
K24 - هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023) دیدارێکی تایبەتی هەبوو، تێیدا سەرنجی خستەسەر نوێترین پێشهاتەکانی کوردستان وعێراق و جیهان.
رۆژی سێشەممە (21ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێیەم رۆژی دووەمی چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2023) لەگەڵ مەریەم موشیری، رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی BBC، دیدارێکی تایبەتی هەبوو.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی حەماس - ئیسرائیل
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە. بەدڵنیاییەوە ئێمە وەکو گەلێک زۆر شەڕمان بینیوە و دەزانین چەند خراپ و وێرانکەرە. با لەوە دەستپێبکەم کە ئێمە دژی شەڕین و نابێت بۆ چارەسەرکردنی كێشەکان بەکاربهێندرێت.
ئەگەر ئێمە سەیری دۆخی غەززە بکەین. ئەو خەڵکەی لەوێن، ئێستا دۆخیان خۆشترە یان پێش 7ـی ئۆکتۆبەر؟ پێم وابێت وەڵامەکەی زۆر روونە. خەڵکی سڤیل و بێ تاوان باجێکی زۆر قورس دەدەن، ئێمە سەرکۆنەی شەڕەکە و هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل دەکەین. پێمانوایە دەبێت چارەسەرێکی ئاشتییانە هەبێت بۆ هەر ململانێیەک کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.
زۆر ناخۆش و جێگەی خەمبارییە کە دەبینین ململانێیەکی دەیان ساڵە پشتگوێخراوە، هەتا کاتێک کە بووە شەڕی رووبەڕوو، بۆیە ئێمە وەکو ئەوەی دوێنێش لە گوتەکەمدا باسم کرد، دەبێت چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە پێش ئەوەی بگەنە رووبەڕووی سەربازی. کە شەڕ دەستیپێکرد نازانیت کەی کۆتایی دێت، بەڵام یەک شت بەدڵنیاییەوە دەزانین کە قوربانییەکان خەڵکی سڤیل و بێ تاوانن. دەبێت خەڵکی سڤیل بپارێزرێت و هەموومان نیگەرانین لە فراوانبوونی شەڕەکە و مەترسی بڵاوبوونەوەی لە ناوچەکەدا. هیوادارین کۆتایی شەڕەکە ببینین و چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ئەم ململانێیە بێتە دی.
هەڵوێستی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕی غەززە
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێموایە باشترین شت عێراق دەتوانێت بیکات، ئەوەیە کە خۆی دووربخاتەوە لەم ململانێیە. عێراق بەشی خۆی کێشەی هەیە، ئەگەر رێگەیەک هەبێت هاوکاری مرۆیی بگەیەنێت، ئەمە شتێکی باشە. ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵمانداوە لە رێگەی دەزگای خێرخوازییەوە هاوکاری مرۆیی بگەیەنینە ئەو خەڵکەی پێویستییان پێیەتی، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هیچ دەرفەتێک نەبووە ئەم هاوکارییانە بگەن.
ئەوانەی دەسەڵاتییان هەیە لەوێ، نەیانتوانیوە ئەو دەروازەیە بکەنەوە و دەرفەتیان نەداوە هاوکارییە مرۆییەکانمان بگەیەنینە ئەوێ، بۆیە عێراق دەتوانێت نێوەندگیری بکات و بە شێوەی ئاشتی دەتوانێت هاوکاریی مرۆیی بگەیەنێت، کە ئەمە شتێکی زۆر باش دەبێت، بەڵام پێموانییە دروشم هاوکاری ئەو خەڵکە بێت، کە پێویستی بە دەرمان و خۆراک و ئاسایشە. دروشم هیچ سوودی نییە، بۆیە باشترین شت کە عێراق دەتوانێت بیکات، گەیاندنی هاوکارییە بۆ ئەو خەڵکەی پێویستیی پێیەتی.
دوورخرانەوەی محەممەد حەلبووسی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێموابێت کاتی (دوورخرانەوەی حەلبووسی) هەڵەبوو. من باسی بڕیارەکە ناکەم، بەڵام کاتەکە باش نەبوو بۆ عێراق، چونکە زۆر کێشەی جیاوازمان هەیە. ئێستا هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی ئەم قەیرانە بووەتەوە و کێشەی دیکەمان هەیە کە دەبێت چارەسەریان بکەین. ئەمە قەیران و کێشەیەکی نەخوازراو بوو و نەدەبوو رووبدات.
ئەگەر رێگەیەک هەبووایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، دەبووایە بە شێوازی جیاواز ئەم کێشەیە چارەسەرکرابایە. دەبووایە پەرلەمان ئاگادارکرابایەوە و دەبووایە پەرلەمان خۆی بڕیارەکە بدات، بەڵام دادگایەکت هەبێت لە سەرووی هەموویانەوە بڕیاری تاک لایەنانە بدات، بەبێ بیرکردنەوە لە دەرئەنجامەکەی کە دەبێت چۆن بێت. دۆخەکە بە گشتی لە عێراق هاوکار نییە. جارێکی دیکە دووبارەی دەکەمەوە، ئەمە کێشەیەکە جارێکی دیکە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ پەرەنسیپە سەرەکییەکانی هاوبەشی لە عێراقدا. عێراق چەند پێکهاتەیەکی تێدایە، سووننە یەکێکن لەو پێکهاتانە و دەبێت رێز لەوان و لە نوێنەرەکانیشیان بگیرێت. ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک بکرێت، دەبێت قبووڵکراو بێت لەلایەن حکومەت و ئەو پێکهاتەش.
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کێشەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەو ململانێیە لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت، بەهۆی ئەوەی وەکو پێویست دەستوور جێبەجێ نەکراوە و رێزی لێ نەگیراوە سەریهەڵداوە. کوردستان چەند مافێکی هەیە لەنێو دەستووردا کە بەداخەوە پشتگوێ خراون. ئەم مافانە، مافی دەرهێنان، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتە. بەداخەوە ئەم چەند ساڵە کێشە و ململانێ لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبووە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە زۆر روونە، ئایا ئێمە وڵاتێکی فیدراڵین یان بەغدا وڵاتێکی مەرکەزییە؟ ئەمە کێشە سەرەکییەکەیە. ئێمە پێمانوایە پێویستە لە وڵاتی فیدراڵیدا دەسەڵاتەکان دابەشبکرێن و دەسەڵاتەکان بدرێنە ناوچەکان وەکو ئەوەی لە دەستووردا باس کراوە، بەداخەوە عەقلییەتێک لەلایەن بەشێکی بەرپرسانی بەغدا هەیە کە قۆڕخکارە و دەیەوێت هەموو شتێک لەلایەن ناوەندەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت؛ ئەمە جیاوازییە سەرەکییەکەیە، ئەگەر تۆ وردی بکەی و سەیری کێشەی نەوتیش بکەی، دەبینین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی لە دەستووری عێراقدا جێبەجێ کردووە، بەڵام هیچ کاتێک مافی خۆمان وەکو ئەوەی لە دەستووردا ئاماژەی پێ دراوە، وەرمان نەگرتووە. کوردستان پابەندە بە دەستوور و ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کارمان کردووە لەسەر بابەتی نەوت و پرەنسیپەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتنی، بەڵام بەداخەوە ئێمە ئەو پشتیوانییەی لە حکومەتی فیدراڵییەوە پێویستیمان پێیەتی، وەرمان نەگرتووە.
ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیا نێودوڵەتییەکانی بواری نەوت هەیە. ئەم گرێبەستانە یاسایی و بەرکارن؛ بەدڵناییەوە ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێز لەم گرێبەستانە دەگرین، بەڵام تێچوو هەیە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت. کۆمپانیاکان وەبەرهێنانیان لە بواری نەوت لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام لە بەغدا وانییە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و شێوازی گرێبەستەکان جیاوازن.
لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، بەغدا باسی نرخێک دەکات کە واقیعی نییە؛ شەش دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان داناوە. بۆ نموونە لە کێڵگەی نەوتی گەیارە، تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت 34 دۆلارە، دەکرێت لە کێڵگەیەکی دیکەی نەوت 6 دۆلار بێت، بەڵام جیاوازی هەیە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە. ئێمە کە پێیان دەڵێین، دەڵێن ئەمە تێکراکەیەتی، چونکە لە بەشێکی دیکەی وڵات یەک دوو دۆلاری تێدەچێت، راستە بەغداش راست دەکات، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کاتێک بەغدا پارەی تێچووی بەرهەمهێنانی ئەم بەرمیلە نەوتانە دەدات بۆ هەر بیرە نەوتێک، بۆ هەر کۆمپانیایەک شەش دۆلاریان دەداتێ یان 34 دۆلار لێرە، یان دۆلارێک لەولا.
بەداخەوە تاوەکو ئێستا تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێمی کوردستان دیارینەکردووە و نازانن چەندە، بۆیە لەم حاڵەتەدا، زۆر گرنگە و ئەمە گفتوگۆیەکە لەگەڵ بەغدا کردوومانە لە رێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی ئەم رێککەوتنانەیە کە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوت کردوویەتی. ئەمە مافێکە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیەتی و ئێمە بەهیچ شێوەیەک واز لەم مافە ناهێنین، بۆیە ئێمە لەگەڵ حکومەت لە بەغدا قسەمان کردووە، دەتوانین لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کاربکەین بزانین کە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت چەندە، کاتێک ئەمە تەواو بوو، ئەو کاتە هەناردەکردنەوەی نەوت ئاسان دەبێت، چونکە بەبێ بەرهەم تۆ هەناردەت نابێت. بۆیە من چاوم لە بەرهەمهێنانە، کاتێ بەرهەمهێنانمان هەبوو، دەچینە قۆناغی داهاتوو ئەویش هەناردەی نەوتە لە رێگەی تورکیاوە.
سەردانی شاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەولێر
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئامادەین (بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان)، بەڵام ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە. ئایە ئەوان تێچووی بەرهەمهێانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لە هەرێمی کوردستان دەدەن؟ ئەگەر توانییان، ئەوان دەست بە بەرهەمهێنان دەکەن. ئێمەش وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرگریی لە مافە دەستوورییەکانمان دەکەین، هەروەها بە دڵنیاییەوە بەرگریی لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە متمانەیان پێ کردووین. کاتێک ئەم رێککەوتنانە رێزیان لێ گیرا و حکومەتی فیدراڵی پارەی کۆمپانیاکانی دا، بەدڵنیاییەوە نەوت هەیە بۆ هەناردەکردن.
ئێمە شاندمان هەیە سەردانی بەغدای کردووە و هەفتەی رابردووش شاند هەبووە لە بەغداوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ وەزارەتی نەوت هەبووە. چەند جار قسەم لەگەڵ سەرۆکوەزیران كردووه، ئەویش تێگەییشتنی باشی هەیە، وەزارەتیش تێگەیشتنی باشی هەیە، بۆیە هیوادام بگەینە رێککەوتنێک و دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکەینەوە.
ژێرخانی ئابووری
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەداخەوە ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان پشتی بە پارەی کاش بەستووە. ئابوورییەک پشت بە پارەی کاش بەستبێت، سنووردارە و تۆ ناتوانی زۆر پەرەی پێ بدەی و ئەو سیستەمانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەمان بوون بەداخەوە زۆر سەرکەوتوو نەبوون و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان نەبوون. ئەوەی کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەوڵمان داوە ئەنجامی بدەین، ئەوە بووە کە ژێرخانێک دابنێین پێویست بێت بۆ هاووڵاتی، چونکە لە کابینەی مندا هاووڵاتی سەنتەری حکومەتەکەی منە و هەموو خزمەتگوزارییەک دابین دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لەوەی کە هاووڵاتییانمان زۆترین سوودی لێ دەبینن، بۆیە دەبێت ئەم خزمەتگوزارییە بانکییانە بۆ هاووڵاتییان بەردەست بن.
پێویستە حکومەت پاڵپشتی لە بانکەکان بکات و مافەکانیان بپارێزێت. پێویستە سیستەمی بانکی بەردەوام گەشە بکات. ئێستا ئێمە پڕۆسەیکمان دەستپێکردووە پێی دەڵێن "هەژماری من". مەبەستمانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 زیاتر نزیکەی یەک ملیۆن فەرمانبەری حکومەت بێنە نێو ئەم سیستەمەوە و تۆماربکرێن. ئەم مانگە پڕۆسەکە لە دهۆک و سلێمانیش دەستپێدەکات. هەموو فەرمانبەرێکی حکومەت دەخەینەوە نێو ئەم پڕۆگرامەوە و کەرتی تایبەتیش بە کارکردن لەگەڵ بانکەکان دێتە نێو ئەم پڕۆگرامەوە. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە هەر بانکێک لەنێو ئەم پڕۆگرامە بەشدارییان کردووە، زۆر بە خێرایی دەبنە گەورەترین بانک لەم وڵاتە و قازانجی زۆر دەکەن. بانک و هاووڵاتییان سوود دەبینن و بە دڵنیاییەوە ئێمەش ژێرخانێکمان دەبێت.
ئێمە تاوەکو ئێستا 1000 ئەی تی ئێممان لە هەرێمی کوردستان داناوە و 40 هەزار شوێنمان داناوە بۆ پێدانی پارە. خەڵکیش کە لە دەرەوە دێن دەتوانن سوودی لێ ببینن و کرێدت کارتەکانیان بەکاربهێنن نەک کاش هەڵبگرن. دەمانەوێت ئابووری خۆمان ببەینە قۆناغێکی باشترەوە و زۆر گەشبینم.
رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەرنامەی من رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە و چەندین جار باسی ئەم چەندەم کردووە. پێویستە تۆ سیستەمێکت هەبێت کە خەڵکی گەندەڵ نەتوانێت سوودی لێ ببینێت. کاتێک هەموو خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بە دیجیتاڵ دەکرێن، هەموو شتێک شەفاف دەبێت و ئەو کاتە زۆر زەحمەت دەبێت بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بتوانن گەندەڵی ئەنجام بدەن. دەبێت تاکەکانی کۆمەڵگەش هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن لەبارەی ئەم بابەتە.
گەندەڵی تەنها ئەوە نییە خەڵک فێڵت لێ بکات و پارە ببات، بەڵکوو بەفیرۆدانی کات گەندەڵییە. کاتێک فەرمانبەرێکی حکومی پارەی پێ درا بۆ ئەوەی خزمەت بکات، بەڵام دانیشتووە و هیچ ناکات، ئەمەش گەندەڵییە. بۆیە هەر لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە دەستمان کردووە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، بەڵام ئەمە پڕۆسەیەکە کاتی دەوێت تا دەرئەنجامەکەی دەردەکەوێت و پێموابێت لەسەر رێگە راستەکەین.
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمئاوی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئێمە نیگەرانین، ئەمە تەنها بەهۆی کەمئاوییەوە نییە، بەدڵنیاییەوە ئاو فاکتەری سەرەکییە، پێم وابێت ئەو پانێڵەی بەیانیش باسی ئەوەیان کرد، کە چەند رووبارەکان کەمیان کردووە، ئاو لە تارانیش کەمیکردووە، لەژێر زەوی کەمی کردووە، سوپاس بۆ خوا بارانێکمان هەبوو لە دوورۆژی رابردوو، دەبێت نزا بکەین بارانی زیاتر ببارێت، پلانمان هەیە بەنداوی گەورە دروست بکەین.
بۆ ئەوەی کە ئاو رابگرین و بتوانین بە شێوەیەکی باشتر سوودی لێ وەرگرین، واتە ئیدارەدانی سەرچاوە ئاوییەکان یەکێکە لە پلانەکانی ئێمە، کە کاری لەسەرەکەین، ئەم بەیانییە گوێم لەوە بوو، باسی گاز کرا، کە گاز لە بیرە نەوتەکان دێتە دەرەوە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئەو کارەمان کردووە، ئێمە گازمان کردووەتە کارەبا، لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، دەبێت هەموو کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوەت، ئەو گازەی کە دێتە دەرەوە جارێکی دیکە بیخەنەوە ژێر خاک، ئەمە تەنها کاری ئێمە نیە بەراستی، ئەمە بەرپرسیارەتییەکی گشتگیرە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە، ئێمە بینیمانە کە خەڵکی لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە ئاوارە دەبن بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، ئەم کۆچی بە کۆمەڵە ئەکرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ئەوروپا بکرێت، بۆیە ئەگەر ئەم کۆچی بەکۆمەڵە قبوڵ نەکراوە، دەبێت شتێک بکەین، بژاردەی دیکەمان لەبەردەستە، بەرپرسیارەتی دارایی هەیە کە دەبێت هەرکەسێک ئەم بەرپرسیارەتییە قبوڵ بکات. بزانین كه چۆن سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان بدۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا و دواتر كۆچی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیپێكرد و چوونه وڵاتانی دیكه، له‌گه‌ڵ خۆیاندا كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسییه‌كانیان ده‌به‌نه ئه‌و وڵاتانه‌وه، بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێیت سه‌یری كێشه‌كه بكه‌یت، كه به ته‌نها به هاوكارییه‌كی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، دواتر ده‌بێت بێیت پاره‌ی زیاتریان پێ بده‌یت و كێشه‌ی ئه‌منی و ئابوورییان له وڵاته‌كه‌ی خۆتدا بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌یت. ئه‌م په‌یامه و فاكته، با من شتێك بڵێم؛ ئه‌مه پێشبینی نییه و ئێمه له‌ناو دۆخه‌كه‌داین و رووداوه‌كه رووده‌دات و ده‌یبینین، به‌ڕاستی بابه‌تێكی زۆر رژد و جیددییه، ده‌بیت دنیا به‌یه‌كه‌وه كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن. پێم وایه خه‌ڵكی عێراق به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه كاریگه‌ری زیاتریان له‌و باره‌یه‌وه كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر، ئێمه سه‌رچاوه‌ی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
تواناكانی گه‌نج له هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:گه‌نج داهاتوو ئه‌م وڵاته‌ن، من له‌وانه‌م كه بڕوام وایه ده‌بێت هاوكاری ته‌واوی گه‌نجان بكه‌ین، له ئۆفێسه‌كه‌ی من ستافێك هه‌یه، كه پێم وایه خه‌ڵكی زۆر گه‌نجن و له ناوچه جیاوازه‌كانن و له ئۆفێسه‌كه‌ی من كار ده‌كه‌ن و رۆژ به رۆژ زیاتریش ده‌بن. ئه‌مه پاڵنه‌رن و له پشته‌وه‌ی داینه‌مۆی چاكسازیدان و من وه‌به‌رهێنان له تواناكانیان ده‌كه‌م و كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م و هاوكاری ئه‌م گه‌نجانه ده‌كه‌ین كه لێهاتوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند پرۆگرامێكمان هه‌یه ده‌ستی پێكردووه، بۆ نموونه ئێستا شتێكمان هه‌یه به ناوی دامه‌زراوه‌ی نوێبوونه‌وه له كوردستان و هاوكاری ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات كه بیرۆكه و توانایان هه‌یه و بیرۆكه‌كانیان بكه‌نه كردار له بواری بزنس. ئێمه له چه‌ند رۆژی رابردوودا پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه‌مان راگه‌یاندووه و قه‌رز ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی بزنسیان هه‌یه و خاوه‌ن كار و كارسازن و ده‌توان قه‌رز له بانكه‌كان بكه‌ن و كاری خۆیان بكه‌ن. بۆیه من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه دره‌فه‌ت به گه‌نجان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كار و بزنسی خۆیانیان هه‌بێت و بتوانن ستافی خۆیان دابمه‌زرێنن، ئه‌مه زۆری ده‌وێ و بۆ حكومه‌ت تێچووی زۆری ده‌بێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تیش له لایه‌كی دیكه‌وه زۆر تێچووی له‌سه‌ر كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بچنه ناو ئه‌و پڕۆژانه و نابێت ته‌نیا چاویان له‌سه‌ر حكومه‌ت بێت وه‌كو تاكه شوێن بۆ دامه‌زراندن، به‌ڵكو ده‌بێت چاویان له كه‌رتی تایبه‌تیش بێت، ئه‌وه‌ی من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌نجامی بده‌م و پێی بگه‌م، ژینگه‌یه‌ك دروست بكه‌م و هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بم، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكات و خه‌ڵكی بتوانن ده‌رفه‌تی زیاتریان هه‌بێت. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت هه‌مواركردنه‌وه له یاسا و رێككاره‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینی و مافی خانه‌نشینی ئه‌و كه‌سانه پارێزراو بێت له كه‌رتی تایبه‌ت، بۆیه ئه‌مه جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره له رووی فراوانبوونی كه‌رتی تایبه‌ت دروست ده‌كات، كه زۆر زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری ناوچه‌كه‌مان.
خه‌ڵك خواستی هه‌یه وڵاته‌كه‌ی به‌جێبێڵێت و بۆ ده‌رفه‌تی كار بچێته وڵاتێكی دیكه، ئه‌مه ته‌نیا له كوردستان روونادات، به‌ڵكو له هه‌موو وڵاتان ئه‌مه رووده‌دات، به‌و مانایه‌ی له وڵاتێكه‌وه ده‌چێته وڵاتێكی دیكه و به‌دوای ده‌رفه‌تی دیكه‌ی كاردا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام من پێت ده‌ڵێم ئێمه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 100 هه‌زار كارمه‌ندی بیانیمان هه‌یه، پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌رفه‌تی كارمان نه‌بێت، چۆن ئه‌م 100 هه‌زار كه‌سه بیانییه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن؟ ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت كارمان كردووه و پێمان گوتوون كه ده‌بێت 75%ـی كارمه‌نده‌كانیان هێزی كار یان ده‌بێت خه‌ڵكی خۆجێیی بن. بۆیه ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌ی كار بۆ خه‌ڵكی هێز له ئاستی خواستی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆمان هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنین. شتێكی دیكه‌ش هه‌یه له راستیدا ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی هاوبه‌شه، واتا خه‌ڵك نابێت وه‌ها سه‌یری حكومه‌ت بكات وه‌ك تاكه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو حكومه‌ت به‌شیكه له‌و خه‌ڵكه، ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانیش هاوكارمان بن، واته ده‌بێت خه‌ڵكیش به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت، به‌رپرسیاریه‌تێكی هاوبه‌شه هه‌یه، واته هه‌موومان ئه‌رك و مافمان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌ركه‌كانمان به‌جێبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
رۆڵی ئافره‌ت له كایه‌ی گشتی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئێمه له كه‌رتی گشتیدا وه‌زیری ئافره‌تمان هه‌یه، كه پێم وایه له مێژووی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كاندا، ئێمه ئافره‌تمان هه‌یه كار ده‌كات. من با شتێكت پێ بڵێم، من باوه‌ڕم به‌وه نییه كه ده‌بێت ده‌رفه‌ت به ئافره‌تان بدرێت، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی جیاوازه، چونكه ئافره‌تان زیره‌كن و سه‌لماندوویانه كه زیره‌ك و لێوه‌شاوه‌ن، ئه‌وه‌ی كه ئیمه پێویستمان پێیه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ده‌رفه‌تی یه‌كسانیان پێ بده‌ین، واته بۆ ئافره‌تان و پیاوان وه‌كیه‌ك، منیش به‌دیاریكراوی ئه‌مه ده‌كه‌م و كابینه‌كه‌ی منیش ئه‌مه ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه دامه‌زراوه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی كاروباری ئافره‌تان، كه (دكتۆره خانزاد) له‌م دانیشتنه ئاماده‌یه و سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، ئێمه هاوكاری ئه‌و و هاوكاری هه‌موو رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌بێت به‌شداری ئافره‌تامان زیاتر بێت، ئه‌مه شتێكی كولتوورییه و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه گۆڕینی عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكی خۆشمان كه ده‌بێت زۆر پاڵپشتی ئافره‌تان و به‌شدارییان له كۆمه‌ڵگادا بكه‌ن.
ئێمه وه‌ك چۆن كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری كوردستان و داهاتمان، ئێمه به هه‌مان شێوه زۆر ده‌سه‌ڵاتمان به ئیداره خۆجێییه‌كان و ئیداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری زۆریان پێ بگه‌یه‌نین، كاتێكیش ده‌مانه‌وێت خزمه‌تگوزاری زۆریان پێ بگه‌یه‌نن، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستیان به كارمه‌ندی زیاتر هه‌یه، بۆیه دیسان به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه ده‌توانن له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌دا كار بكه‌ن، به‌ڵام له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌وڵمان داوه دره‌فه‌تی زیاتر بڕه‌خسێنین، بۆ نموونه بواری گه‌شتیاری له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئافره‌تان ده‌توانن سوودی زۆری لێ ببینن، چونكه هه‌ر شارێك له هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی كاراكته‌ری خۆیه‌تی، كه ئێمه ده‌توانین هانی بده‌ین و پشتیوانی له‌و خاڵه به‌هێزه‌ی بكه‌ین و هاوكاری ئه‌و گوند و ناحیه و ناوچانه بكه‌ین، پاڵپشتیكردنی ئه‌مانه كارێكی باش ده‌بێت، ئێمه به‌دیاریكراوی ئه‌م كاره ده‌كه‌ین، ئێمه قوتابخانه‌كان له ناوچه و شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان دروست كردووه، هاوكات و رێگا و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌مان گه‌یاندوونێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه هه‌موو شتێكمان نه‌كردووه ئه‌وه‌ی پێویست بووه بیكه‌ین، چونكه سه‌رچاوه‌مان نییه بۆ ئه‌و دنیابینییه‌كه‌ی كه هه‌مانه، جاریكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه به‌هۆی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات له به‌شه‌بوودجه‌ی خۆمان، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاڵپشتییه داراییه‌مان پێ بگات، بێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه، به‌بێ ئه‌و پاڵپشتییه بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكارییه له به‌غداوه هه‌بیت و پشكی خۆمان له به‌غداوه بگات، بێته به‌رچاوی خۆت كوردستان چۆن ده‌بوو؟ به‌دڵنیاییه‌وه زۆر جیاواز و شوێنێكی زۆر باشتر ده‌بوو. ئێمه راناوه‌ستین و هه‌موو كار و هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین و نه‌ك ته‌نیا شاره‌كان، به‌ڵكو چاومان له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه.
ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستان به بوونی پێكهاته جیاوازه‌كان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: به‌ر له هه‌موو شتێك من له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی (كه‌مینه) نیم، چونكه له‌م وڵاته‌دا زۆرینه و كه‌ینه زۆر گرنگ نییه، به‌ڵكو له وڵاته‌كه‌كان فره‌چه‌شنی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئایینی گرنگه. ئێمه كۆمه‌ڵگه و پێكهاته‌ی جیاوازمان هه‌یه و هه‌موو مافی خۆیان هه‌یه، هاوكات یاسا له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و ئێمه پاڵپشتی پێكهاته‌یه‌ك ناكه‌ین كه سه‌ر به زۆرینه و یان ئه‌وه‌ی سه‌ر به كه‌مینه‌یه‌كه پشتگوێی بخه‌ین، نه‌خێر ئه‌مه وا نییه و له كوردستان هه‌موو كه‌س یه‌كسانه، هه‌ندێك بابه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی تاك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكی وا رووبدات، قسه گرنگ نییه، به‌ڵكو كردار گرنگه، ئێمه زیاتر له ملیۆنێك 500 هه‌زار ئاواره‌مان هه‌یه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوون، كه هه‌ندێكیان له ناوچه‌كانی عێراقه‌وه هاتوون و هه‌ندێكی دیكه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاتوون.
شنگالییه‌كان هه‌موو مافێكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به كه‌رامه‌ت و شكۆوه بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌بێت وه‌كوو براوه و سه‌ربه‌رز بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه به‌ڕاستی بوونه‌ته قوربانی، قوربانی ده‌ستی داعش، به‌داخه‌وه تاكو ئێستا دۆخه‌كه هاوكار نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و مه‌به‌ستیانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به‌ڵام ده‌بێت ئاسایش، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كیان هه‌بێت، ئێمه رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق واژۆ كردووه و هیوامان وایه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه چه‌ند هێزێك له شنگال هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانه كه ده‌بێت یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن، له هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌هێزترن و رێگه ناده‌ن رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ناتوانین فشار له هیچ كه‌سێك بكه‌ین، كه كوردستان به‌جێبێڵێت و بچێته شوێن و ناوچه‌یه‌ك له ئاساییشی خۆی دڵنیا نه‌بێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و داوای پاڵپشتی ده‌كه‌ین، كه ده‌بێت رێككه‌وتنی شنگال وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش به خه‌ڵكی ده‌دات، نه‌ك به ته‌نیا خه‌ڵكی ئێزدی، به‌ڵكو ئه‌وانی دیكه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
ئازادی راده‌ربڕین
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: من ناتوانم به ناوی هه‌موو عێراقه‌وه قسه بكه‌م، به‌ڵكو من به‌رپرسیارم له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێ له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك ره‌خنه ده‌گرن، رۆژانه‌ش ره‌خنه له حكومه‌ته‌كه‌م ده‌گرن و ئازادن، هه‌روه‌ها جیاوازی هه‌یه له‌نێوان فه‌وزا و ئازادی و له‌نێوان ئازادی راده‌ربڕین و ناوزڕاندن، به‌دڵنیاییه‌وه رۆژنامه‌نووسی كارێكی زۆر شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه، من زۆر زۆر رێزیان لێ ده‌گرم و پێم وایه رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان زۆر چالاكن و زۆر كاریگه‌ریشیان هه‌یه و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان مافیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانیان ده‌رببڕن و ره‌خنه بگرن و هیوادارم زۆرێك له ره‌خنه‌كانیان بۆ بونیاتنانی كوردستان بێت و هاوكار بن و هه‌ڵه‌كانمان بۆ راست بكه‌نه‌وه و كه‌موكوڕییه‌كانی خۆمان بزانین و بتوانن كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر بڕیاره‌كانی ئێمه. ئه‌مه زۆر به‌گشتی گوتراوه، بۆیه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه ره‌خنه له ئێمه ده‌گرێت، من ده‌ڵێم، هیوادارم داتامان بده‌نێ و به ژماره قسه بكه‌ن، ده‌ڵێن كوردستان له پاشه‌كشه‌یه. من هیوادارم داتایه‌ك هه‌بێت ماوه‌ی 10 ساڵ له‌گه‌ڵ ئێستا به‌راورد بكات، واته ئێستا رۆژنامه‌نووس له چ ئاستێكه و حكومه‌ت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. من به‌پێی یاسا هه‌موو پاڵپشتییه‌كه‌م كردوون، به‌ڵام پرسیارێكم هه‌یه بۆ ئاماده‌بووانی به‌ڕێز و ئه‌وانه‌یشی ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، زۆرێك زۆر جیددین له‌سه‌ر مافی ئازادی راده‌ربڕین، ئه‌ی مافی بوون چییه؟ ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێت بژین ده‌بێت ئازاد بین، ئه‌ی ئێوه بۆچی چاو ده‌خه‌نه ئازادی كه‌سێك، به‌ڵام باسی ئازادی گه‌لێك ناكه‌ن؟! من باسی ئه‌وه ده‌كه‌م كاتێك كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازادت هه‌بێت، بژارده‌ی دیكه‌شت ده‌بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئێمه سوپاسگوزاری ئه‌مه‌ریكاین له‌و هاوكارییانه‌ی له 2003ـوه تاوه‌كو ئێستا پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و زۆر هاوكار بووه، دیاره ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌تایبه‌تیش له جه‌نگی دژ به داعش و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و سوپاسگوزاری ئه‌و پاڵپشتییانه‌ین، به‌ڵام من ناتوانم به ناوی ئه‌مه‌ریكاوه قسه بكه‌م، ئه‌وان بڕیاری خۆیانیان داوه كه كاری له‌پێشینه‌یان چییه و چۆن ده‌توانن سیاسه‌تی خۆیان دابڕێژن، به‌ڵام ئه‌م هاوبه‌شی و هاوكارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له‌و هاوبه‌شییه، كه‌لێنێكی دروست كردووه، به‌ڕاستی تاكو ئێستا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه و كه‌سی دروست واته ئه‌كته‌ر و كه‌سی باش پڕی نه‌كردووه‌ته‌وه، به خراپیش سوودیان بینیوه، من نامه‌وێ زۆر به‌دیاریكراوی قسه بكه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگه له‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته هه‌یه‌تی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وان زیاتر به‌شدار بن له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و نه‌ك ته‌نیا له بواری سه‌ربازی ته‌ماشای ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بكه‌ن، به‌ڵكو من باسی به‌شداری سیاسی و ئابووریش ده‌كه‌م. به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێكی زۆر زۆر باشه و ئێمه سوپاس و وڵات و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه‌كانیان ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتییه‌كانیان، به‌ڵام هه‌بوونی ئه‌وان له ناوچه‌كه‌دا هه‌ندێكجار زۆر پێویسته.
رۆڵی چین په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: چین وڵاتێكه مه‌زنه و وه‌ك هه‌ر زلهێزێكی دیكه مه‌به‌ستیانه هه‌ژموونی خۆیان زیاد بكه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و عێراق وه‌ك بازاڕێكی ئابووری ده‌بینن و چاویان له ده‌رفه‌تی ئابوورییه، به‌دڵنیاییه‌وه كاتێك كه دێته سه‌ر بزنس، هه‌ر كه‌سێك بژارده‌ی باشتر و یه‌كه‌مت بداتێ و رێكاری باشتر و ئاسانتر هه‌بێت، ئه‌و ده‌یباته‌وه. چینییه‌كانیش به جددی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش سه‌یری ئه‌م ده‌رفه‌تانه ده‌كه‌ن. ئێمه پێشوازی له هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن بیه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوان بكات و هاوكارمان بێت له به‌ره‌وپێشوونی ئابوورییه‌كه‌مان.
رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی داهاتوو و دیدگای سه‌رۆكوه‌زیران
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پرسیارێكی گه‌وره و قورسه، من ده‌مه‌وێت كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت، ده‌مه‌وێت هاووڵاتییان ببینم ببنه چه‌قی هه‌موو حكومه‌تێك نه‌ك من به‌ڵكو دوای منیش. ده‌مه‌وێت ببینم كات گرنگی هه‌یه به‌لایانه‌وه، ده‌مه‌وێ ببینم بیرۆكراتییه‌ك نه‌مێنێت، ده‌مه‌وێت ببینم هه‌موو كه‌سێك ده‌رفه‌تی یه‌كسانی پێ بدرێت و ده‌مه‌وێت ببینم خه‌ڵكی كوردستان سه‌یری هیچ وڵاتێكی دیكه نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ببنه مۆدێل و سیمبۆڵ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی دیكه.
من ده‌توانم ئه‌و بۆچوونانه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هاوبه‌شی پێ بكه‌م، به‌ڵام پێویستم به‌وه‌یه كه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان هاوكارم بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه.
هیواكانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن، بێگومان دادپه‌روه‌ری زۆر زۆر گرنگه هه‌روه‌ها یه‌كسانیش، كه ئه‌مانه بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتنن، ئێمه له عێراق وه‌كو كورد هه‌ستمان كردووه له مێژووه‌وه تاوه‌كو ئێستا زۆر نادادپه‌روه‌ریمان به‌رامبه‌ر كراوه، هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌و عێراقه‌ی ئێمه لێی ده‌ژین و وڵاتێكی فیدڕاڵییه، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری نییه، له كاتێكدا دادپه‌روه‌ری كلیلی سه‌ره‌كییه، هاوكات له‌گه‌ڵ راستۆگییش، زۆر ئه‌كته‌ر هه‌یه قسه ده‌كه‌ن و بیرۆكه‌كه‌ی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و شتێك ده‌ڵێن، به‌ڵام كرداریان جیاوازه، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك خۆی ته‌رخان بكات و راستگۆ بێت و به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنه‌كانی به وه‌فا بێت، واتا ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێت له‌گه‌ڵ كرداره‌كانی یه‌ك بگرێته‌وه، چونكه راستگۆیی كلیلی سه‌ره‌كییه، چونكه كاتێك تۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر تۆ بزانیت هه‌ڵوێستی چییه و ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌یكات مه‌به‌ستی چییه و كرداریشی هاوشێوه‌یه‌تی، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانیت خۆتی له‌گه‌ڵدا بگونجێنیت. له‌م كه‌یسه‌ی ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆربه‌ی كات خه‌ڵكێك شتێك ده‌ڵێن بۆ بینه‌ران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بیبیستێت، به‌ڵام نایانه‌وێت خه‌ڵكی راستییه‌كه ببینێت، بۆیه دادپه‌روه‌ری و راستگۆیی.
چی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: من ساڵی رابردوو به‌ڵێنم دا بازاڕ و ماركتینگێك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان بدۆزمه‌وه، ئه‌مڕۆ شانازی ده‌كه‌م بڵێم ئه‌و بازاڕه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌نار، سێ‌و، هه‌نگوین و ترێ كه هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداو كراون. ئه‌مه سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكه، ئه‌ركی من وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه رێكیبخه‌مه‌وه و ئه‌و بازاڕه و ئه‌و زنجیره‌ی گه‌یاندنه بدۆزمه‌وه و دواتریش كه‌رتی تایبه‌تمان بگه‌ینمه بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی كه كردوومانه، زۆر ئه‌ركی خۆمانمان به‌جێگه‌یاندووه، ئێستا ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ركی جووتیاره‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر بكه‌ن و هه‌موو كه‌س تامی به‌رهه‌م و میوه‌ی كوردستان بكات.
چ شتێك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌تان خزمه‌تی زیاتر بكات؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: وه‌ك پێشتریش باسم كرد، رۆتین هه‌روه‌ها بیرۆكراتییه‌ت، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كێشه‌كان كه خه‌ڵگ سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه، با نموونه‌یه‌كت بۆ بهێنمه‌وه، سه‌ردانی زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كانم كردووه، ئه‌گه‌ر ساد بێت ده‌بێت خه‌ڵك له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێ بكات، وامان كردووه شوێنێكی گونجاو بۆ خه‌ڵك دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پێش ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان بكرێت له‌وێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش رێزگرتنه له هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی بیرۆكراتییه‌ته و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری خێرا بۆیان، هه‌روه‌ها یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان، واتا ده‌بێت خزمه‌تگوزاری بده‌ینه هه‌موو هاووڵاتییان بێ ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌مه كێیه و ره‌نگ و نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زی چییه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك خزمه‌تی پێ بگات، بۆیه ئه‌مه باشترین رێگه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی وزه؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: من نازانم مه‌به‌ست له‌م پرسیاره واته مه‌به‌ستی له وزه چییه؟ ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاڵته‌رناتیڤه‌كان بكه‌ین بۆ وزه‌ی سه‌وز، ئێمه هه‌مانه. ئێمه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌مانه و كارمان له‌سه‌ر كردووه، بۆ نموونه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له رێگه‌ی با و له رێگه‌ی خۆره‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت وزه‌ی نوێبووه‌وه یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت وزه‌ی سه‌وز له داهاتوو هه‌مان بێت، به‌ڵام من پرسیار له هاووڵاتییان ده‌كه‌م ئه‌مه وه‌ك شتێكی خۆیان و وه‌ك ماڵی خۆیان بیبینن، ئه‌مه شتێك نییه هی حكومه‌ت بێت، با شتێك بڵێم، وزه هی حكومه‌ت نییه و هی خه‌ڵكه، هه‌تا پێتان ده‌كرێت وزه به‌كار بهێنن، به‌ڵتم زێده‌ڕۆیی نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاوكارمان بن، ئێمه‌ش ده‌توانین هاوكار بین و خزمه‌تی زیاتریان بكه‌ین.
ده‌ستكه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری په‌روه‌رده چییه؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: من ده‌ستم به بونیاتنانی په‌روه‌رده كردووه و پێم وایه گرنگه ستانداردی په‌روه‌رده‌ی خۆمان له ئاستی زانكۆكان به‌رز بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پۆلێن و رێكاریان بۆ دابینێین، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین په‌روه‌رده‌مان له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌كان چۆن بێت. بۆیه ئه‌وه‌ی دانراوه بۆ متمانه‌پێدان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زانكۆكاكان و په‌روه‌رده‌مان، كاری زۆرباشمان كردووه، كاری باشتریش ده‌كه‌ین و كێبڕكێیه‌كی باشتریش هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌ی دامانناوه ده‌توانین زۆر رێكار و زۆر كۆنتڕۆڵ و چاودێریشمان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی خۆمان هه‌بێت.
چۆن ده‌توانن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: من به‌رپرسیاریه‌تییه‌كم هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م. ئه‌رك و كاری من ئه‌وه‌یه كه واز له هیچ مافێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێنم، بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌وانی دیكه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك من قبووڵ بكات وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه و هه‌ر كه‌سێك ئاماده بێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و كات ده‌توانن وه‌ك دۆستێكی نزیكی خۆی سه‌یرم بكات و به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشتر ده‌كه‌ین. زۆر هه‌وڵم داوه له ده‌رگای به‌غدا بده‌م و ئه‌و په‌یامه بگه‌ینمه سه‌رۆكوه‌زیران و حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام هیچ كات واز له به‌ده‌ستهێنانی هیچ مافێكی ده‌ستووری خۆمان ناهێنین.
هاوڕێكانی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌توانن هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ن؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وان ده‌توانن هاوكارمان بن، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كۆمپانیای به‌ریتانی بێن سه‌یری ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌ن، كه ده‌رفه‌تی باشی ئابووری باش بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه هه‌یه. پێم وایه هیچ كات هێنده‌ی ئێستا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا باش نه‌بووه و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر ناوازه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام پێویستمان به هه‌بوونی پشتوانی و به‌شداری زیاتری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته هه‌یه به‌تایبه‌ت كه كێشه دروست ده‌بێت و رووده‌دات. ئه‌مه‌ش پێشبینی دۆسته له دۆسته‌كه‌ی خۆی، ئێمه له كاته سه‌خته‌كاندا پێویستمان به‌یه‌كدی هه‌یه، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه له كاته خۆشه‌كانیشدا ده‌مانه‌وێت ئه‌وانیش بێن و زۆر ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وانیش هه‌یه، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له ده‌رفه‌ته سه‌خته‌كاندا هاوكارمان بوون، به‌دڵنیاییه‌وه هاوكاریان ده‌بین كه له دۆخه خۆشه‌كانیشدا له‌گه‌ڵمان بن. پێم وایه زیاتر له دوو سه‌د كۆمپانیای به‌رتیانی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و بۆرێس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتریش له‌و كۆڕبه‌نده باسی كرد، به‌دڵنیاییه‌وه هێشتا جێی و ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیاكانی دیكه‌یش هه‌یه.
هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا چین؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م بابه‌ته بخه‌ینه ناو پڕۆگرامی خوێندن هه‌ر له سه‌ره‌تاییه‌وه، ئه‌م گفتوگۆیه‌شم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا هه‌بووه، په‌روه‌رده خاڵی سه‌ره‌كی و كلیله، ده‌بێت خه‌ڵك هۆشیار بن و بزانن گۆڕانكارییه‌كان چۆن رووده‌ده‌ن و چۆن ده‌توانن ژینگه‌ی خۆیان بپارێزن و چۆن ده‌توانن به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌مه بابه‌تێكه كه ده‌توانین هه‌ندێك كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و پێویستی به كارێكی گشتگیر هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌كه‌ته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوپ28 له ئیمارات و هه‌موو وڵاتان له‌وێن و ئه‌وان به‌رپرسیاری ژینگه‌ن.
من كاتێك قسه‌م له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا كرد، ده‌بێت خه‌ڵك بزانن سوودمه‌ند نابن له‌وه‌ی ژینگه پیس بكه‌ن و پارێزراو نابن له زیانه‌كانی، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ كه‌سیك سه‌لامه‌ت و پارێزراو نابێت، ئینجا لێره بژین یان له هه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی ئه‌م گه‌ردوونه بژیت، به‌و مانایه‌ی هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌رییان ده‌كه‌وێته سه‌ر، واتا ئه‌گه‌ر به‌هۆی وشكه‌ساڵی و بێبارانییه‌وه نه‌بیت به‌هۆی كۆچی به‌كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌مووان، بۆیه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و پێویستی به چاره‌سه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه.
دیدگای سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كه‌رتی تایبه‌ت چییه؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بیه‌وێت گه‌شه‌بكات و ئابووری خۆی بباته پێشه‌وه، چه‌ند شتێك هه‌یه ده‌بیت بیانكات، یه‌كه‌میان ئاسایش، سوپاس بۆ خوا كه كوردستان به‌راودر به ناوچه‌كانی دیكه زۆر سه‌لامه‌ت و پاریزراو تره، زۆر زۆر سوپاسی ئاسایش و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی كه شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بپارێزن، ئاسایشمان هه‌یه، سه‌باره‌ت به یاسا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ندێك له یاساكان هه‌موار بكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تی یاسای وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ ئێره رابكێشین و بێن لێره كار بكه‌ن و كه‌رتی تایبه‌تیش فراوانتر و گه‌ورتر بكه‌ین، هه‌روه‌ها سیسته‌می بانكی كه ئێمه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، زۆر به‌جددی بۆ دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ران و هاووڵاتیانیش سوودی لێ ببینن و ئه‌وه‌ی پێمان بكریت ده‌یكه‌ین.
باوه‌ڕتان به چ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك هه‌یه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێم وانییه قسه یان گوتن ئه‌و كاریگه‌رییه زۆره‌یان هه‌بێت، به‌ڵام كردار هه‌یه‌تی، بۆیه زۆر جار كه ده‌چم سه‌ردانی شار و ناوچه‌كان ده‌كه‌م، من به‌ڵێنیان پێ ناده‌م و بڵێم ئه‌مه‌تان بۆ ده‌كه‌م، به كردار ده‌چم پێیان نیشان ده‌ده‌م و پێیان ده‌ڵێم چیم كردووه. پێم وایه ئه‌مه باشترین رێگه‌یه كه باوه‌ڕ به خه‌ڵك بهێنین و ده‌بێت سه‌ركه‌وتنه‌كانیان نیشان بده‌ین، كاتێكیش بینیان باوه‌ڕی پێ ده‌كه‌ن.
رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایش چییه؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاسایش به ته‌نیا نییه، سه‌قامگیری سیاسی و پێشكه‌وتنی ئابووری و ده‌ست به ده‌ستی یه‌ك ده‌بن، ئیمه ده‌بێت له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه ئاسایشمان هه‌بێت و ناوچه‌یه‌كی ئاسایشمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئابووری خۆمان ببه‌ینه پێشه‌وه، ده‌بێت چاومان له‌وه بێت چۆن سه‌قامگیری سیاسیمان هه‌بێت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشێكی باشترمان هه‌بێت ئه‌مانه سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كین و ده‌ست به‌ده‌ستن. هه‌ندێك شت هه‌یه ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م، بۆ نموونه یاسای نێوده‌وڵه‌تی، كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌بێت و وه‌كو وڵاتانی دیكه مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت، ئێمه پێویستمان به گه‌ره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، جارێكی دیكه و هیچ كات تاوانمان به‌رامبه‌ر ناكرێت وه‌كو كیمیارانكردن و كه‌مپه‌ینه‌كانی ئه‌نفال و ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له مێژوودا به‌رامبه‌ر به ئێمه كراوه، ئێمه به‌ر له هه‌ر شتێكی دیكه پێویستمان به گه‌ره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بیه‌وێت هاوكارمان بێت، ده‌بێت ئه‌و گه‌ره‌نتییه بداته ئێمه كه كورد جارێكی دیكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته به‌رده‌م هێرش و بۆمبارانی كیمیایی و هه‌ر جۆره سڕینه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و جینۆسایدێك، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوێمان لێی بێت.
هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێستی سه‌رۆكوه‌زیران؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هیچ كات پشتیوانیم له دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه، هیوادارم هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چیدیكه دوانه‌خرێت، چونكه باوه‌ڕی ته‌واوه‌تیمان به دیموكراسی هه‌یه، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ده‌مانه‌وێت ببینه چرای دیموكراسی له ناوچه‌كه‌دا. هیچ مانای نییه تۆ هه‌ڵبژاردنت نه‌بێت و نه‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یان حزبێك یان گرووپێك نه‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، پێم وانییه و پێویست ناكات خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی بدات، له هه‌موویشی گرنگتر وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌غدا و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێت رێگه بده‌ن قۆرخكاری هه‌بێت، به‌ڵێ كه پێمان وایه هه‌ڵبژاردن قۆرخ كراوه و پێمان وایه هه‌ڵبژاردن ده‌بێت مانگی شوباتی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسیارن له دواخستنی، ده‌بێت ئه‌وانه به به‌رپرسیار بزانرێت یان خه‌ڵكی كوردستان.
ئامۆژگاری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كورد له دیاسپۆرا چییه؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێیان ده‌ڵێم له‌و وڵاتانه‌ی تێیدا ده‌ژین، بخوێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان خزمەت بکەن.
ئه‌گه‌ر عه‌قڵیه‌تی سیاسی حكومه‌ت عێراق له به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی نادادپه‌روه‌رانه به‌رده‌وام بێت، وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی ده‌بێت؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: به‌ر له هه‌موو شتێك له‌وانه كه‌سانێك له به‌غدا به‌م جۆره بیر بكه‌نه‌وه، كه مافی گه‌لی كورد پێشێل بكرێت یانیش گه‌لی كوردستان برسی بكه‌ن و پێیان وابێت بتوانن له‌م رێگه‌یه‌وه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌وه‌ی غه‌ززه‌مان بینی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ر له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل روویدا، یانی هه‌ر ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی دۆزێك خه‌ڵكێكی بێ‌تاوان ببێته قوربان! ئایا كورد و خه‌ڵكی كوردستان باجی باشی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه، كه نه هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر كه‌س و نه خه‌ڵكی بێگوناهمان كوشتووه، له بری ئه‌وه‌ی بێن رێزمان لێ بگرن، جارێكی دیكه بێن و سزامان بده‌نه‌وه! پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته چۆن ده‌یه‌وێت سه‌ربكه‌وێت؟ باوه‌ڕی من ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت گه‌لی ئێمه‌یه، هیوادارین له رێگه‌ی گفتوگۆوه بگه‌ینه چاره‌سه‌ركردن و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه. من دڵنیام حكومه‌تی به‌غداش فشارێكی زۆر زۆری له‌سه‌ره، زۆر به‌رنامه‌ش كه ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتووین به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یاسای نه‌وت و غازی و بابه‌تی دیكه‌وه هه‌بووه، هه‌موویان هاتنه گۆڕین، ئه‌مه‌ش نه‌ك به حه‌ز و خواستی حكومه‌ت، به‌ڵكو له‌ژێر فشاردا گۆڕدران. بۆیه كاتێك ئێمه ته‌ماشای لایه‌نی عێراقی ده‌كه‌ین پێویست ناكات هه‌مووی به یه‌ك چاو ببینین، به‌ڵكو هاووڵاتییانی عێراقی هاوسۆزییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكێكی زۆری سیاسی عێراقی به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هاوسۆزن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئیمه كێشه‌كانمان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و نه‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی بیر له شتی دیكه بكه‌ینه‌وه.
ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته‌ی عێراق كێشه و پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت؟
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: عێراق ده‌بوو وڵاتێكی فیدڕاڵی بێت، چونكه وڵاتێكه گرووپی جیای ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له‌خۆگرتووه، واته هاوپه‌یمانیه‌كه و بابه‌ته‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به سیسته‌مێكی سكیۆلاره‌وه، چونكه ده‌كرێت سكیۆلار بێت و دیكتاتۆریش بێت، كه ئه‌مه له ناوچه‌كانی دیكه ده‌بینین، واته بابه‌ته‌كه بابه‌تێكی عه‌لمانی و ئایینی نییه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه عه‌قڵه‌یه‌ته و په‌یوه‌ندی به فه‌رمانڕه‌واوه هه‌یه و بابه‌تێكی په‌یوه‌ندی به دادپه‌روه‌رییه‌وه هه‌یه، پێم وابێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێكت هه‌بێت باوه‌ڕی به مافی مرۆڤه‌وه هه‌بیت له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه باوه‌ڕی به یه‌كسانی و هاووڵاتیبوونه‌وه هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تێكی باشمان ده‌بێت.