سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پێشكه‌وتنی كوردی له له‌نده‌ن: به‌ریتانییه‌كان پێیان وایه كورد بۆ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی كارده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پێشكه‌وتنی كوردی له له‌نده‌ن، رایده‌گه‌یه‌نێت، له روانگه‌ی میوانانی كۆڕبه‌ندی مێپسه‌وه، گرنگی كۆڕبه‌نده‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، كه هاوشێوه‌ی تۆنی بلێر و بۆریس جۆنسن و ده‌یان میوانی دیكه‌ی گاریگه‌ر به‌شداربوون. هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌ریتانییه‌كان پێیان وایه كورد بۆ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی كارده‌كات".
ئیبراهیم دۆغۆس، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پێشكه‌وتنی كوردی له له‌نده‌ن، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆڕبه‌ندی مێپس بۆ ناساندنی كورد و كوردستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، گرنگه. له‌باره‌ی كاری سه‌نته‌ره‌كه‌ی، دۆغۆس رایگه‌یاند، سه‌نته‌ره‌كه‌مان له نێو په‌رله‌مان و زانكۆ و میدیای به‌ریتانیا كار ده‌كات، به‌هۆیه‌وه كورد و كوردستان ده‌ناسێنێت.
گوتیشی: ته‌واوی پارته‌كانی نێو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنه‌وه پشتگیری له كوردستان ده‌كه‌ن، هیوا ده‌خوازن كورد پێشبكه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ریتانییه‌كان له نێو په‌رله‌ماندا به چاوێكی دیكه له كورد ده‌ڕوانن و له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیای ده‌كه‌نه‌وه. ده‌شڵێت: "به‌ریتانییه‌كان پێیان وایه كورد بۆ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی كارده‌كات".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پێشكه‌وتنی كوردی له له‌نده‌ن ده‌ڵێت: "به‌ریتانیا پێی وایه كورد و به‌غدا ده‌بێت گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی كورددان".
له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی دیاری له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا، ئیبراهیم دۆغۆس رایگه‌یاند، پێشكه‌شكردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك دیاری له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جۆنسن، كارێكی باشه و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ژیانی كورد ته‌نیا شه‌ڕ و ناكۆكی نییه و به‌ڵكو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی داهات فره بكات و كورد ده‌یه‌وێت ژیانێكی نوێ دروست بكات.
دوێنێ 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد و ئه‌مڕۆ كه كۆتا رۆژی پانیله‌كه بوو به‌رده‌وام بوو.
چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک لە رۆژانی (19-21ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەچوون کە تایبەت بوون بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی بوو لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە چوو و سێ رۆژ بەردەوام بوو.