ئیلیزابێس کێندڵ: پێویستە حکومەتی عێراق کێشەکان چارەسەر بکات

ئیلیزابێس کێندڵ، سەرۆکی کۆلێژی گریتۆن لە زانکۆی کامبریج
ئیلیزابێس کێندڵ، سەرۆکی کۆلێژی گریتۆن لە زانکۆی کامبریج

K24 – هەولێر:

سەرۆکی کۆلێژی گریتۆن لە زانکۆی کامبریج، ئاماژەی بەوەدا، کوردستان خاوەن مێژوویەکی تراژیدییە. گوتیشی: دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەڵەستین دابمەزرێت.

ئیلیزابێس کێندڵ، سەرۆکی کۆلێژی گریتۆن لە زانکۆی کامبریج، بە کوردستان24ـی راگەیاند، گوێم لە وتەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوو زۆر شتی جوانی تێدابوو باسی هەموو شتێکی کرد باسی دەستووری کرد کە چۆن جێبەجێ دەکرێت، ئەوەی لە دەستووری عێراق هەیە وەک خۆی جێبەجێنەکراوە، هەروەها باسی ئەوەی کرد کە نوێنەرایەتی خەڵکی هەبێت بە شێوەیەکی هاوبەش و نابێت بە تەنیا گرووپێک کۆنتڕۆڵی دەسەڵات بکات، کە ئەمەش شتێکی زۆر جوانە بۆ سەقامگیری وڵات زۆر گرنگە.

سەرۆکی کۆلێژی گریتۆن لە زانکۆی کامبریج، ئاماژەی بەوەدا، پێویستە حکومەتی عێراق کێشەکان چارەسەر بکات. زۆر ئالنگاریی هەن کە رووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، ئەگەر حکومەتی فیدراڵی نەتوانێت چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە لە ناوچەکەیدا هەن، بەڕاستی ئەمە دەوەستێتە سەر دەسەڵات کە ئەم دەسەڵاتانە بداتە هەرێمەکانی دیکە بۆ ئەوەی بتوانن کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.

لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ئیلیزابێس کێندڵ گوتی: پێموایە دەبێت هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش 7ـی ئۆکتۆبەر، هەتاوەکو بەشێوەیەک لە شێوەکان رێککەوتن نەکرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆزی فەڵەستین بەبێ ئەوە مافیان بۆ دابینبکرێت و لە دەوڵەتی خۆیاندا بژین پێموانییە هیچ کات ئاشتی بەدیبێت، ئەوەی ئێستا کە روویداوە تراژیدییایە لە هەردوولا کە کێشەیەکی زۆر خوێناوییە کە دەیان ساڵە دەستیپێکردووە.

گوتیشی: زۆر کێشە هەن لە ناوچەکە روودەدەن، پێموایە کوردستانیش مێژوویەکی پڕ لە تراژیدی هەیە، زۆر ملاملنێ هەن کە ئێستا لە جیهان روودەدەن، بەڕاستی جێی شەرمەزارییە کە هەموو ئەو شتانەی کە لە جیهان روودەدن باس بکرێن و بەڵام ئەوانەی بەسەر کورد هاتووە باس نەکرێن.