پشتیوان سادق: مێپس به‌شداربووانیی به كولتووری لێبورده‌یی هه‌رێمی كوردستان ئاشناكرد

K24 - هەولێر:
پشتیوان سادق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كۆڕبه‌ندی مێپس 2023 رایگه‌یاند، كۆڕبه‌ندی مێپس بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه. هاوكات گوتیشی: "ئاشناكردنی به‌شداربووانی مێپس به لێبورده‌یی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو".
پشتیوان سادق راشیگه‌یاند، هه‌موومان ده‌زانین كه ناوچه‌كه به گرژییه‌كی زۆردا تێده‌په‌ڕێت، كه پێكهاتوون له جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل و ناكۆكییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به گشتی، كه مێپس گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌شڵێت: "به به‌شداری سه‌دان پسپۆری بیانی، گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ناونیشانی مێپس كرا كه پێكهاتبوو ئاشتی و ئاسایش له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
روونیشیكرده‌وه، شه‌ڕو ناكۆكییه‌كان ناتوانێت خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكه‌ن، بۆیه له رێگه‌ی پانێله‌كانی مێپس، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و ناكۆكییانه كرا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی غه‌ززه، هه‌روه‌ها ناكۆكییه‌كانی عێراق، جیا له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
پشتیوان سادق گوتی: "مێپس2023 نیشاندانی هه‌رێمی كوردستان بوو له رووی ئارامی پێشكه‌وتن، جیا له نیشاندانی مه‌زڵومیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له جینۆساید و ئه‌نفال كه به‌هۆیانه‌وه توانیمان ئه‌مڕۆ دروست بكه‌ین".
له‌باره‌ی ئارامی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوان سادق ده‌ڵێت: پێش ماوه‌یه‌ك له كۆنفرانسی ئه‌بوزه‌بی بانگهێشت كرام، دواتر به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه به‌ڕێوه نه‌چوو، له‌به‌رامبه‌ردا مێپس 2023 له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئاشناكردنی به‌شداربووانی مێپس به لێبورده‌یی هه‌رێمی كوردستان، زۆر گرنگ بوو.
تایبه‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ شاری دهۆك، پشتیوان سادق رایگه‌یاند، هاتنی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ دهۆك وه‌ك سه‌ركرده و كارێزما و مه‌رجه‌عییه‌ت ئێجگار گرنگ بوو، ته‌واوی پێشكه‌وتنه‌كان و خاڵه لاوازه‌كانیش خرانه به‌رده‌ستی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، به‌رچاو روونی دروستبوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كێشه‌ی كارگێڕی له دهۆك، بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌درێت، ئه‌وه‌ی دارایشه و بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت".
گوتیشی: "دوای سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دراوه، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی بچو‌وكیش چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
دوێنێ 20/11/2023، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیی سیاسی و لێکۆڵەر و توێژەر و ئەکادیمیی ناسراوی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە MEPS لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەستپیپێکرد و ئه‌مڕۆ كه كۆتا رۆژی پانێله‌كه بوو به‌رده‌وام بوو.
چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک لە رۆژانی (19-21ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەچوون کە تایبەت بوون بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی بوو لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە چوو و سێ رۆژ بەردەوام بوو.