مستەفا ئەحمەد: تووشی رووداوی هاتووچۆبووم

مستەفا ئەحمەد، هونەرمەندی بواری شانۆ و درامای کوردی
مستەفا ئەحمەد، هونەرمەندی بواری شانۆ و درامای کوردی

K24 - هەولێر:

مستەفا ئەحمەد، هونەرمەندی بواری شانۆ و درامای کوردی رایگەیاند، تووشی رووداوی هاتووچۆ بووم و، لە ئێستادا باری تەندرووستیم جێگیرە.

ھونەرمەندی بەناوبانگی بواری شانۆ و درامای کوردی مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (وەستا عەلی) بە کوردستان24 راگەیاند" لەسەر رێگەی "سلێمانی- سیتەک" تووشی رووداوی ھاتوچۆ بووم، ئۆتۆمبیلەکەم کەوتۆتە چاڵێکەوە"

گوتیشی" ئێستا تەندروستیم باشە لە ماڵەوەم هیچ کێشەیەکم نییە، تەنیا ئۆتۆمبیلەکەم بەسووکی زیانی بەرکەوتووە".

مستەفا ئەحمەد ناسراو بە وەستا علی لە دایک بووی شارۆچکەی عەربەتە لە پارێزگای سلێمانی ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵە خزمەتی شانۆ و درامای کوردی دەکات تا ئێستا بەردەوامە لە کاری هونەری.