بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان: پێنج تۆمەتباری ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کردنی پێنج تۆمەتبار و دەست بەسەر داگرتنی بڕی 2 کیلۆ و 600 گرام، ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان، لە 21 و 22/ 11/ 2023، لەسێ چاڵاکیدا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەر دەکرد.

هەر لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان داواکراوی نێودەوڵەتیە، هەروەها بڕی 2 کیلۆ و 600 مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.