هەواڵگری ناوخۆی ئهڵمانیا: ئاستی مهترسی هێرشی تیرۆر لهسەرەتای جهنگی حهماس بهرزبووهتهوه
K24-هەولێر:
هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەیان لە ئێستادا رووبەڕووی مەترسیی هێرش دەبێتەوە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
ئەمڕۆ چوارشەممە(29-ی تشرینی دووەمی 2023)، هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، چاودێری بەرزبوونەوەی ئاستی(مەترسی تیرۆر) یان لە وڵات کردووە لە سەرەتای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل.
نووسینگەی بەرلینی هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دژ بە کەسایەتی و دامەزراوەکانی یەهودی و ئیسرائیلی هەیە.
هەواڵگری ئەڵمانیا رایگەیاندووە، چاودێری پەیوەندییەکانی نێوان جیهادیەکانیان کردووە، دهركهوتووه مهبهستی ئەنجامدانی هێرشیان ههبووه.
تۆماس هاڵدنڤانگ سەرۆکی نووسینگەی هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بە بوونی مەترسی قوڵبوونەوەی بیری توندوتیژی کرد لەنێوان کەسانێک کە بەتەنیا جموجۆڵ دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ئامانجی نەرم بە ئامرازی سادە، دووپاتیشی کردەوە، مەترسیەکە راستەقینەیە و ئاستی زۆر لەوە بەرزترە لەوانەی ماوەی پێشتر روویانداوە.
ئەو دامەزراوە هەواڵگرییەی ئەڵمانیا ئهوهی خستووهتهڕوو، کەسانێک وێنەی موسڵمانان و فەڵەستینیەکان بڵاو دەکەنەوە گوایە ئەوانە قوربانی دەستی رۆژئاوان، بەشێک لە وێنەکان مهرامی دروستکردنی دژایەتیکردنی جولەکەی تێدایە.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات، ئەڵمانیا قەدەغە دەخاتە سەر چالاکییەکانی حەماس و حزبوڵڵا، دەشڵێت: لە ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکە وەک دوو ڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسرێن.
کارزان حەیدەر