ئیتاڵیا لە پڕۆژەی یەک پشتێنە و یەک رێگەی چینی کشایەوە

ئاڵای چین و ئیتاڵیا
ئاڵای چین و ئیتاڵیا

K24 - هەولێر

ئیتاڵیا بە فەرمی لە پڕۆژەی دەستپێشخەری یەک پشتێنە و یەک رێگەی چینی کشایەوە.

دوای چوار ساڵ لە ئەندامبوونی، ئیتاڵیا کە تاکە ئەندامی گرووپی حەوت بوو لە هەمان کاتیشدا ئەندام بوو لە پڕۆژەی دەستپێشخەری یەک پشتێنە و یەک رێگەی چینی، بەڵام بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە پڕۆژەکەی راگەیاند.

رۆژنامەی کۆریری دێلا سێرای ئیتاڵیا رایگەیاند، رۆما بڕیاریداوە لەو پڕۆژە گەورەیەی کە چین ساڵی 2013 رایگەیاند دەرچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک راگەیەندراوی فەرمییان لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بێ هیچ وردەکارییەک رۆما لە رێککەوتنەکە دەرچووە، تەنیا ئاماژە بەوەداوە، کە کەناڵەکانی گفتوگۆی سیاسی بە کراوەیی دەمێننەوە.