نوێنه‌رێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی سووریا: ئه‌مه‌ریكا دڵسۆزی كورد نییه‌

پێویسته‌ كورد له‌گه‌ڵ ديمةشق و تاران و مۆسكۆ رێكبكه‌وێت

K24 - هه‌ولێر:

نوێنەرێکی کورد له‌ پەرلەمانی سووریا ده‌ڵێت، ئەمریکا دڵسۆزی کورد نییە و پێویستە کوردانی سووریا لەگەڵ دیمەشق و تاران و مۆسکۆ رێکبکەون.

نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی سووریا بە ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی راگەیاند, ئەمریکا دڵسۆزی کورد نییە و پێویستە کوردانی رۆژئاوا خۆیان لە گەڵ حکوومەتی سووریا و ئێران و روسیا رێکبخەن.

عومەر ئۆسی، گوتی: "یەپەگە لە جیاتی رێککەوتن لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا با لە گەڵ ئێران و سووریا و رووسیادا بەرەوڕووی داعش ببنەوە".

ئۆسی هەروەها  گوتی: "پارتە سیاسییە کوردییەکان لە قامیشلی، عەفرین و سەرێکانی، نابێ بە دوای رێگەچارەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردان بن و کێشەی کورد لە سوریا زۆر لەگەڵ کێشەی کوردانی عێراق و تورکیا جیاوازە". 

بەر لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەی فارسنیوز، یەپەگە رایگەیاندبوو بەم زووانەی نووسینگەی ئەم پارتە لە ئەمریکا دەست بەکارەکانی دەکات.