ئاسایشی رۆژئاوا 4 به‌رپرسی باڵای پ.د.ك سووریا ده‌ستگیر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی گركێ له‌گێ، سێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی و سیاسی و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا (په‌ده‌كه‌سه) ده‌ستگیر ده‌كات و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه‌ش له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كاره شه‌رمه‌زار ده‌كات و به ترسنۆكانه وه‌سفی ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ئیسماعیل، نه‌شئه‌ت زازا و نافیع بیرۆ، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی (په‌ده‌كه‌سه) و عه‌بدولكه‌ریم حاجی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه له‌لایه‌ن ئاسایشی گركێ له‌گێ ده‌ستگیركران.
سه‌عید عومه‌ر، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حزبه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره‌ی ئاسایشی رۆژئاوای شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند، ئاسایشی رۆژئاوا دژی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه و گوتیشی: "په‌یه‌ده به ئیعازی رژێمی سووریا كارده‌كات".
سه‌عید عومه‌ر گوتیشی: "پێشتریش ئیبراهیم برۆ، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سووریا، له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه ده‌ستگیراوه و ئێستاش ئه‌و چوار به‌رپرسه‌ی په‌ده‌كه‌سه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له خراپترین ره‌وشدان و خه‌ڵكێكی زۆریش لێیان ناڕازییه".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌ده‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به سه‌دان كه‌س له رۆژئاوای كوردستان ویستوویانه پێشوازی له ته‌رمی شه‌هیدێكی پێشمه‌رگه بكه‌ن، كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی 14ی مانگدا شه‌هیدبووه، به‌ڵام ئاسایش رێگه‌ی نه‌داوه ته‌رمی شه‌هیده‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ساته‌وه‌ختی رێگریكردنی ئاسایشی رۆژئاوا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كه