سەرۆك وەزیرانی توركیا داوا دەكات پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سووریا ئاسایی بكەنەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێشنیاز دەکات ھەنگاوی داھاتووی وڵاتەکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بێت لەگەڵ سووریا.

بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی تورکی قەرار، لەمماوەیەدا تورکیا گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتەکانی دەرەوەیدا کردووە و پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی رووسیا و ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە و ئێستاش کاتی ئەوە ھاتووە کە ئەنقەرە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریاش ئاسایی بکاتەوە.

ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر بنەمای ئەوە دەبێت کە ژمارەی دۆستانی زیاتر بکات و ژمارەی دوژمنانی کەم بکاتەوە.

ھەروەھا یڵدرم ئەوەشی راگەیاند کە ئەنقەرە لەدژی دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمییە لەلایەن پەیەدەوە لە نێوخۆی سووریا.