شیکارییەک بۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی (داڤۆس-2024) و گرنگییەکەی بۆ هەرێمی کوردستان

Kurd24

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی 2024 لە داڤۆسی سویسرا بە تەوەری "بنیاتنانەوەی متمانە"، بۆنەیەکی جیهانی بەرچاوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی پرسە گرنگەکانی هاوچەرخە. ئامانجی کۆبوونەوەکە دروستکردنی گفتوگۆیەکی بنیاتنەرە لە نێوان سەرکردەکانی کەرتە جیاوازەکاندا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگە ئاڵۆزە جیهانییەکان. ئەمساڵ گرنگی بە هاوکاری و داهێنان و خۆڕاگری دەدرێت لە ژێر ڕۆشنایی قەیرانە بەردەوامەکاندا.

کۆبوونەوەکە پێشوازی لە بەشداربووانی جۆراوجۆر دەکات، کە زیاتر لە ١٠٠ سەروک حکومەت، سەرکردەکانی کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، ئەکتەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، گەنجانی گۆڕانکاریخواز و پسپۆڕان لەخۆدەگرێت. ئەم بەشدارییە فراوانە جەخت لەسەر ڕێبازی گشتگیری کۆبوونەوەکە دەکاتەوە بۆ پرسە جیهانییەکان، و دڵنیای دەدات لەوەی کە چەندین دیدگا لە پەرەپێدانی ستراتیژی گشتگیردا لەبەرچاو دەگیرێن. تەوەری سەرەکی سەرکردایەتی و هاوکاری جیهانییە، کە ڕەنگدانەوەی بەدواداچوونی بەکۆمەڵ بۆ ئاسایشی جیهانی و گەشەی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوامە. چەمکی "پەرماکریسیش" کە ساڵی ڕابردوو باسی لێوەکرا، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی خۆڕاگری و چاکبوونەوە لە بەرامبەر ئاستەنگە بەردەوامەکاندا پەرەی پێدراوە.

لایەنێکی گرنگی دیکە بریتییە لە جەختکردنەوە لەسەر هاوبەشی داهێنەرانەی گشتی و تایبەت. بۆرگێ برێندێ کە سەروکی کۆربەندەکەیە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی کۆربەندەکە لە ئاسانکاری بۆ چارەسەرەکان کە دەتوانرێت بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هاوکارییە پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کاریگەرەکان لە بوارەکانی وەک تەکنەلۆژیا، گۆڕانی کەشوهەوا و تەندروستی. جگە لەوەش، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە گرنگەکانی وەک زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆجیا دەکرێت وەک بزوێنەری گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەروەها کەشوهەوا و سروشت و وزە. ستراتیژی درێژخایەن بۆ جیهانێکی بێلایەن لە کاربۆن و سروشت-پۆزەتیڤ تا ساڵی 2050 پابەندبوونی کۆڕبەندەکە بە بەردەوامیی ژینگەیی نیشان دەدات.

هەروەها چوارچێوەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە بەرنامەی کۆربەندەکەدایە، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی چوارچێوەیەکی نوێی ئابووری بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەکردن و هەلی کار. هەروەها لە کۆربەندەکەدایە باس لە قەیرانە ئەمنییە بەردەوامەکان دەکرێت، وەک ئەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان و بەدواداچوون بۆ ڕێگاکانی زیادکردنی هاریکاری و سەقامگیری دەکرێت. تەندروستی و خۆشگوزەرانی خاڵێکی گرنگی دیکەیە، لەگەڵ گرنگیدانێکی نوێ بە بەرەوپێشبردنی تەندروستی و خۆشگوزەرانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕێبازێکی گشتگیر

نزیکبوونەوە لە چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان.

بڕیاری پەخشی ڕاستەوخۆی زیاتر لە 200 دانیشتن و ئەنجامدانی گفتوگۆی گشتی کراوە، پابەندبوونی کۆربەندەکەیە بە شەفافیەت و کارکردنی گشتی. ئەمەش وا دەکات کۆبوونەوەکە زانیاری و دەستڕاگەیشتن بۆ خەڵکێکی زیاتر ئاسان بکات تاکو بتوانرێت زورترین زانیاری لەم کۆربەندە وەربگرێت.

تەحەددیاتی داڤۆس 2024 لە شروڤەکردنی گفتۆگوکاندایە بۆ کردارێکی کۆنکرێتی و دڵنیابوون لەوەی کە ئەم کردارانە دادپەروەرانە بەردەوامن بن بە تێپەڕبوونی کات. چەمکی "پەرماکریسیش" و پرسیاری ئەوەی کە ئایا ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی چارەسەرکردن یان بەردەوامبوونی تەحەددیات، بابەتێکی سەرەکی دەبێت. ئەمەش ڕەنگدانەوەی هەوڵێکی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزە جیهانییەکان لە جیهانێکی بەیەکەوە گرێدراودا. سەرکەوتنی ئەم دەستپێشخەرییە بەندە بەو پابەندبوون و هاوکارییە ڕاستەقینەیەی کە لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نیشان دەدرێت.

پێشبینیەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی 2024 تیشک دەخاتە سەر مەترسییە جیهانییەکان وەک ئاستەنگە ژینگەییەکان، کێشە ئابوورییەکان و مەترسییە تەکنەلۆژییەکان. بۆ هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆربەندەکە بنەمایەکی گرنگ پێشکەش دەکات بۆ شیکردنەوەی دیدگا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان. لەسەر ئاستی هەرێمایەتی، حکومەتی هەرێم دەتوانێت لە تێڕوانینەکانی کۆربەندەکە کەڵک وەربگرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەحەددیاتی تایبەت وەک مەترسییەکانی کەشوهەوا و گەشەسەندنی ئابووری-کۆمەڵایەتی. بەشداری بارزانی جەخت لە گرنگی دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و تێکەڵکردنی تەکنۆلۆژیای سەردەمیانە لە ستراتیژییەکانی گەشەپێدان، کە دەتوانێت ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێم بەهێزتر بکات.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، کۆڕبەندەکە سەکۆیەک بۆ حکومەتی هەرێم دەڕەخسێنێت بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆ و هاوکارییە جیهانییەکان. ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەری ئاستەنگە هاوبەشە جیهانییەکان بکەین و لە باشترین پراکتیزە جیهانییەکان فێربن. هەروەها بەشداریکردن و کارلێکەکانی حکومەتی هەرێم لە کۆڕبەندەکەدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی پڕۆفایلی نێودەوڵەتی و بەرەوپێشبردنی تێگەیشتن لە دۆخ و پێداویستییە ناوازەکانی هەرێم. لە کۆتاییدا، بەشداریکردنی حکومەتی هەرێم لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس 2024 هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ بەرەوپێشبردنی هەردوو گەشەپێدانی ناوچەیی و هاوکاری نێودەوڵەتی، لەگەڵ گرنگیدان بە تێپەربوون بەو ئاستەنگە ئاڵۆزانەی کە لە کۆربەندەکانی پێشوتردا باسکراون و ئەم سال بەدواداچونی بو دەکرێت.