له‌تیف عوسمان: بایكۆتكردنی كاڵای ئێرانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لقی زاخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، بایكۆتكردنی كاڵا و كه‌لوپه‌لی ئێرانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌بێت به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌یه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2023) له‌تیف عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لقی زاخۆ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له زاخۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر بكه‌ن ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.
سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لقی زاخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان وه‌كو ژووری بازرگانی زاخۆ به ئه‌ركی خۆیانی ده‌زانن بایكۆتی كه‌لوپه‌لی ئێران بكه‌ن دژ به‌و هێرشه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بازرگانێكی كورد كه به‌شدار بووه له پێشخستنی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌تیف عوسمان روونیشیكرده‌وه، ئه‌م بایكۆتكردنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ئێرانی ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا هه‌یه، هاوكات ئه‌مه ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.
سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لقی زاخۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له ئه‌گه‌ری بایكۆتكردندا، ئاڵته‌رناتیڤی ئێران هه‌یه به‌تایبه‌ت له وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئه‌وروپی و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام كه‌لوپه‌ل و پێداویستیان لێ هاورده ده‌كرێت.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".