مه‌حمود سه‌نگاوی: شیعه هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند" شیعه پیلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد داده‌ڕێژێت پاش ئه‌وه‌ی كۆتایی به داعش هات له عێراق.
مه‌حمود سه‌نگاوی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ڵه‌بجه، داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد كه ڕیزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش بنوێنن كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا بێت.
سه‌نگاوی له‌باره‌ی قۆناغی پاش داعش و هه‌ڵوێستی شیعه به‌رامبه‌ر كورد بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دووا و گوتی"هیچ لایه‌نێك نییه بخوازیت گه‌لی كورد ڕزگار بێت، شیعه‌كان كه ڕووخۆشی خۆیان به‌رامبه‌ر كورد نیشان ده‌ده‌ن و گوزارشتی لێده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی داڕشتنی پیلانن دژ به كورد له پاش شه‌ڕی داعش.
سه‌نگاوی نموونه‌ی قسه‌كانی به‌وه هێنایه‌وه، كه له ناحیه‌ی گوڵاڵه(جه‌له‌ولا) كه‌سێك كه فه‌رمانده‌یه له‌ناو گروپی خوراسان، ئاگاداری كردووه، كه پاش شه‌ڕی داعش شه‌ڕ له دژی كورد ده‌كات، بۆیه پێویسته نێوماڵی كورد ڕێكبخرێت و ڕێز له خوێنی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه بگیرێت.
سه‌نگاوه‌ی نه‌یشارده‌وه كه كورد له مه‌ترسیدایه،ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه دووباره بووه‌وه كه له‌ساڵی 1975 ڕوویدا، ئه‌وكات وه‌ك خائین ده‌ڕواننه سه‌ركرده‌كانی كورد،بۆیه پێویسته بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كورد یه‌كڕیز و یه‌كگرتووبن.