قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆی سۆران ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانیان بۆسه‌ر هه‌ولێر كرد
K24 - سۆران:
قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆی سۆران دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، گردبوونه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و گوتنه‌وه‌ی دروشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی كانوونی دووه‌می 2024)، قوتابییان و مامۆستایانی زانكۆی سۆران دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ناوچه شیڤیل نشینه‌كانی شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه و ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی منداڵ و هاووڵاتییانی بێ‌تاوانیان كرد.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆسەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.