پهرلهمانی توركیا ئهندامێتی سویدی له ناتۆ پهسهندكرد
K24 - هەولێر:
به گوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان24، پهرلهمانی توركیا ئهندامێتی سویدی له ناتۆ به زۆرینهی دهنگ پهسهندكرد.
لە دانیشتنی تایبەت بە تاووتوێکردنی پرۆژەیاسای ئەندامیەتی سوید لە ناتۆ، پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاساکەی پەسەند کرد.
بەگوێرەی ئەنجامەکان، 287 پەرلەمانتار دەنگی بەڵێیان بە پڕۆژەیاساکە دا و 55 دەنگیش دژی پرۆژەیاساکە بوون، هاوکات 4 پەرلەمانتار رەتیانکردەوە دەنگ بدەن.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ـی شەو دەستیپێکردبوو، هاوکات رۆژی دووشەممە پرۆژەیاساکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا خرایە نێو بەرنامەی کاری دانیشتن.
جیا لەوە 26ـی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو کۆمسیۆنی دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا پرۆژەیاساکەی پەسەند کرد و رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردبوو.
پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سهرۆككۆماری توركیا رایگهیاندبوو، تا سوید رێز لە بیروباوەڕە ئایینییەکان نەگرن، چاوەڕێی پشتیوانی ئەنقەرە نەکەن بۆ ئەندامبوونیان لە ناتۆ.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا 2023، تورکیا داواکاری فینلاندی بۆ بوونە ئەندامی ناتۆ پەسەندکرد، لەکاتێکدا ئهنقهره هێشتا رەخنەی لەبارەی پەیوەستبوونی سویدەوە هەبوو و داوایکردبوو هاوکاری بکات و هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت لە بابەتی رادەستکردنەوەی کەسانی داواکراو بە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بە تۆمەتی تیرۆر.
هاوپەیمانیی ناتۆ لە 31 وڵاتی ئەندام پێکدێت. بەگوێرەی بڕگەی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ کە لە ساڵی 1949دا واژۆ کراوە؛ هەر هێرشێك بکرێتە سەر ئەندامێکی ناتۆ، بە هێرش بۆسەر هەموو ئەندامەکانی دادەنرێت و دەبێت هەموو ئەندامەکان وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.