ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر رایگەیاند، سەرکۆنەی توندی ئەو هێرشە دەکەین کە بەرهەمهێنانی کارەبای راگرت.
هاوکات وەزارەتەکە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات و بکەرانی ئەو کارە ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.
شه‌وی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و کۆگایەکی هەڵگرتنی شلەمەنی کرایە ئامانج و بەمهۆیەوە ئاگر لە کۆگاکە بەربوو.
لەلایەکی دیکەوە ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمپانیای دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.