سۆران.. هاووڵاتیه‌ك باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ قوتابخانه ده‌به‌خشێته په‌روه‌رده
K24 ـ سۆران:
هاووڵاتیه‌كی سنووری قه‌زای سۆران باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌به‌خشێته په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو قوتابخانه سوودی لێوه‌ربگیرێت.
مه‌به‌ست له به‌خشینی باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده له‌و سنووره، بۆ ئه‌وه‌یه وه‌كو قوتابخانه‌ی (شه‌هیدانی دێڵزیان) بۆ ئه‌مساڵی خوێندن به‌كاربهێندرێت.
به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه بۆ كوردستان 24 ئه‌و به‌خشینه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و گوتی: "قوتابخانه‌كه 60 قوتابی و 5 مامۆستای هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و قوتابخانه‌یه نه‌وه‌ستێت، ئه‌و هاووڵاتییه بۆ ئه‌مساڵ باڵه‌خانه‌يه‌كى به بێ به‌رامبه‌ر به‌خشیوه".
خاوه‌نی باڵه‌خانه‌كه بۆ كوردستان 24 دواو گوتی: "به‌هۆی قه‌یرانی دارایی من ئاماده‌م بۆ ماوه‌ی ساڵێك ئه‌م باڵه‌خانه‌یه بده‌م به حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتووش ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وام بێت، منیش به‌رده‌وام ده‌بم له‌و به‌خشینه به‌بێ به‌رامبه‌ر".