دانیشتوانی منبج لە رێگەی كوردستان24 ئازارەكانی دەستی داعش دەگێڕنەوە
K24 - منبج
كامێرای كوردستان24 رەوشی ژیانی خەڵكی منبج لە نزیكەوە دەگوازێتەوە و ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییان لەسەر دەستی چەكدارانی داعش كوژراون و چەوسێندراونەتەوە و ھەندێكیشیان لە سێدارەدراون، ئەمە لە كاتێكدایە بەھۆی گەمارۆی ئابووری لە چەند ناوچەیەكی ئەو شارۆچكەیە ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە و تاوەكوو ئێستاش ژمارەیەك ھاووڵاتی لەنێو شارۆچكەكە گەمارۆدراون.