کەشناسی: بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت
K24 - هەولێر
کەشناسی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 05-04-2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 05-04-2024، بەم شێوەیە دەبێت: لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت. لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، نمە باران لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و، بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت.
لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەش، 06-02-2024، کەشناسی دەڵێت، "ئاسمان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت. لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە نمە باران دەبارێت و، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیش بەفر بارین بەردەوامی دەبێت. پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە. لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەندێک لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای هەولێر هەیە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
- هەولێر: 10
- سلێمانی: 8
- دهۆک: 10
- کەرکووک: 13
- هەڵەبجە: 8
- زاخۆ: 9
- سۆران: 5
- حاجی ئۆمەران: -2
- گەرمیان: 12