زیاتر لە سەدا 75ـی قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە

زیاتر لە سەدا 75ـی قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە
زیاتر لە سەدا 75ـی قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە

K24 - هەولێر

هەزار و 60 قوتابخانەی سەنتەری شاری سلێمانی کە دەکاتە زیاتر لە سەدا 75ـی کۆی گشتیی قوتابخانەکان، دەستیان بە دەوام کردووەتەوە و، دەرگاکانیان بەڕووی قوتابیاندا کردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەوەردەی سلێمانی بە دەست کوردستان24 گەیشتووە، تاوەکوو رۆژی سێشەممە (6ی شوباتی 2024) 75%ی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری گەڕاونەتەوە بەرخوێندن.

لە سنووری شاری سلێمانیی و شارۆچکە و شارەدێکانی سنووری پارێزگاکە، زۆرینەی مامۆستایان و قوتابیان گەڕانەوە پۆلەکان و وەرزی نوێی خوێندنیان دەستپێکردەوە. کوردستان24 بەدواداچوونێکی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە و بەسەرکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن. بە گوێرەی ئامارێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کردەنەوەی دەرگای قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن رۆژ دوای رۆژ زیاتر دەکرێنەوە و مامۆستایان بایکۆت دەشکێنن و لەگەڵ قوتابییەکانیان دەگەڕێنەوە بەر خوێندن.

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن تاوەکوو دوێنێ سێشەممە بەمشێوەیە بووە:

باخچەکان %86

قوتابخانە بنەڕەتییەکان %69

قوتابخانە داواناوەندییەکان %84

قوتابخانە ئامادەییەکان %99

خوێندنی پیشەیی 100%

هەر بەگوێرەی ئامارەکان لەم هەفتەیەدا بەراورد بە هەفتەی رابردوو گەڕانەوەی مامۆستایان و قوتابیان بۆ بەرخوێندن بە رێژەی 74% زیادی کردووە، ئەمەش کە کاتێکدایە بەشێکی زۆری مامۆستایان بڕیاری شکاندنی بایکۆتیاندا، لە نێویاندا رۆژی یەکشەممە (4ی شوباتی 2024) بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەییەکانی سنووری پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ھەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاساییان لە دژی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کرد و لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند؛ "دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئێمەیان فریووداوە و واژۆی ئێمەیان بەبێ مۆڵەت لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان بۆ بایکۆتکردنی خوێندن و وانە وتنەوە بەکارھێناوە".