ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕه‌پاره‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی زیاد كرد
K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناوه‌ڕۆكی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌سند ده‌كات، كه به‌شێكی تایبه‌ته به هه‌ڵمه‌تی كوتانی ڤاكسینی سورێژه‌ی تێكه‌ڵاو و زیادكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا چه‌ند بڕگه و بڕیارێكی تاوتوێ كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناوه‌ڕۆكی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی په‌سند كردووه كه له 1ـی ئه‌م مانگه ده‌رچووه و تایبه‌ته به هه‌ڵمه‌تی كوتانی ڤاكسینی سورێژه‌ی تێكه‌ڵاو و زیادكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رێژه و پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی‌دا.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌می 2024) ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه ته‌ندروستییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ته‌ندروستیدا به‌رفراوانن و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوته‌ریب بوو.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له‌میانی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ته‌وه‌رێكیان له‌گه‌ڵ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كردووه به‌تایبه‌ت پرسی ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان و چۆنیه‌تی كۆگاكردنی ده‌رمان و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستی و پشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ‌دا.