بریكاری وه‌زاره‌تی وزه‌ و نه‌وتی ئێران له‌ عێراق تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوو

ۆشه‌نگ فه‌لاحه‌تیان، بریكاری وه‌زاره‌تی وزه‌ و نه‌وتی ئێران بۆ كاروباری پلاندانان
ۆشه‌نگ فه‌لاحه‌تیان، بریكاری وه‌زاره‌تی وزه‌ و نه‌وتی ئێران بۆ كاروباری پلاندانان

K24 – هەولێر:

بریكاری وه‌زاره‌تی وزه‌ و نه‌وتی ئێران له‌ عێراق تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێته‌وه‌، هاوكات شۆفێره‌كه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، ‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 17ـی شوباتی 2024) هۆشه‌نگ فه‌لاحه‌تیان، بریكاری وه‌زاره‌تی وزه‌ و نه‌وتی ئێران بۆ كاروباری پلاندانان له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ له‌ خوارووی به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، شۆفێره‌كه‌ی فه‌لاحه‌تییان ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی دوای برینداربوونی به‌ سه‌ختی، گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها روونیان كردووه‌ته‌وه‌، فه‌لاحه‌تیان دوای برینداربوونی گه‌یاندراوه‌ته‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا و برینه‌كه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ی سكیه‌تی سه‌خته‌.

به‌پێی میدیای عێراق، تیمه‌ پزیشكییه‌كان له‌لایه‌ن به‌پرسانی باڵای عێراق راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ وردی چاودێری ته‌ندروستی فه‌لاحه‌تیان بكه‌ن.