عه‌لی حوسێن: هه‌ڵه‌بجه سیمبۆڵی قوربانیدانه و حكومه‌ت به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تی زیاتری بكات
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵه‌بجه سیمبۆڵی قوربانیدانی كوردستانه و حكومه‌ت به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تی زیاتری ئه‌و شاره بكات. ده‌شڵێت، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمی ئاسته‌نگی زۆر بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م دروستكرا، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران و كابینه‌كه‌ی توانیان به‌سه‌ریاندا زاڵ بن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی شوباتی 2024) عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ هه‌ڵه‌بجه له كاتێكی گرنگدا بوو به‌تایبه‌تی كه هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و سنووره‌كانیان پێویستیان به سه‌ردانێكی له‌و شوێنه هه‌بوو.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی جه‌ختیان له خزمه‌تكردنی هه‌موو شوێنه‌كانی كوردستان كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌كێكه له شوێنه تایبه‌ته‌كان.
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی حكومه‌ت له هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دیكه له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌ندین گرفتیان هاته پێش، به‌تایبه‌تی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌یرانی ئابووری و چه‌ندین گرفتی دیكه.
به‌رپرسی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ هه‌ڵه‌بجه رێز و وه‌فادارییه و هاوكات هه‌ڵه‌بجه سیمبۆڵێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردستانه و قوربانی بۆ كوردستان داوه.
عه‌لی حوسێن خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانی و گوتیشی، په‌یامێكه بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت له‌بار بێت كاری له‌پێشینه بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌بێت كه پێویستیان به خزمه‌تكردنی زیاتر هه‌یه.
به‌رپرسی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه جه‌ختیكرده‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه به دیدگایه‌كی ستراتیژی ده‌ستی پێكردووه بۆ خزمه‌تكردن و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی ئاسته‌نگ و كۆسپی زۆر دروست كران بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له به‌رنامه‌كانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و و حكومه‌ت به‌رده‌وام بوون له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و دوای بەسەرکردنەوەی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و دانانی تاجە گوڵینە، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.
سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانیش ئامادەی بوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "خەڵکی ئەم دەڤەرە، قوربانییەکی زۆریان داوە و ئازارێکی زۆریان چەشتووە. هەڵەبجە ئەمڕۆ بووەتە سیما و سیمبولی قوربانیدان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان؛ بەڵام جێی داخە، کە هەڵەبجە وەکو پێویست خزمەتی نەکراوە و لەم ڕووەوە پێویستە بەرپرسانی ئەم دەڤەرە و هەموومان، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری گشت شەهید و ئەنفالکراوانی کوردستان بزانین".