پسپۆڕان جەخت لە گرنگی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمهریکا دەکەنەوە
K24 – هەولێر:
پسپۆڕانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایدەگەیەنن، ھەڵکەوتەی جوگرافیا و وزە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ھاوسەنگی نێوان پێکھاتەکان وایکردووە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا گرنگ بێت.
ئەمەریکا لەئاستی بەرزترین دامەزراوەی ھەرێمی کوردستانی بە ھاوبەش و ناوازە ناساند، ئەمەش دەرەنجامی ئەو بنەمایانەیە کە لە ھەرێمی کوردستان ھەن بە تایبەت لە بواری وزە و پێکەوەژیان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پێگەی جوگرافیایەکەی.
قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش لەبارەی ھەرێمی کوردستان بە واتای ئەوە دێت ئەمەریکا وەک ھاوبەش لە ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت و ئەمەش کاریگەری لهسهر چارەسەری کێشەکانی ھەولێر و بەغدا دهبێت.
پسپۆڕانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایدەگەیەنن ھەڵکەوتەی جوگرافیای و وزە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ھاوسەنگی نێوان پێکھاتەکان وایکردووە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا گرنگ بێت.