ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوو بڕیار له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و زمانی كوردی ده‌رده‌كات
K24 – هەولێر:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات، دوو له بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌سپاندنی زمانی كوردی له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا له كاتی پێشكه‌شكردنی نووسراو، مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئاداری 2024) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێكی دا، كه دوو له‌و بڕیارانه په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌سپاندنی زمانی كوردی له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا له نووسراو، مامه‌ڵه و به‌ڵگه فه‌رمییه‌كاندا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له چوارچێوه‌ی خه‌مڵاندنه‌كان بۆ ساڵی 2024 و به‌گوێره‌ی ئەو وردەکارییانەی لە بڕیاری ژماره (23722)ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ساڵی 2023 پشتڕاست کراوەتەوە.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراوی یاسای دادنووسییه‌كانی ژماره (33)ـی ساڵی 1998ـی په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه وردبینی كراوه و ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه و تێیدا مادده‌ی (16) هه‌موار كراوه‌ته‌وه، كه بڕگه‌ی یه‌كه‌می په‌یوه‌سته به زمانی كوردی و تێیدا هاتووه: "هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی زمانی فه‌رمین و له پێشكه‌شكردنی مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن و ده‌چه‌سپێندرێن."
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یه‌كێك له بڕیاره‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تایبه‌ت بوو به كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی گومرگی سه‌ر ئاژه‌ڵی زیندووی هاورده‌كراو به رێژه‌ی 50% بۆ ئه‌وه‌ی نرخی گۆشت له بازاڕدا به‌رز نه‌بێته‌وه.
رۆژی (دووشه‌ممه 26ـی شوباتی 2024) ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به به‌شداری لایه‌نه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی ساڵێك به رێژه‌ی له‌سه‌دا 50 باج له‌سه‌ر هاورده‌ی ئاژه‌ڵی زیندوو به‌مه‌به‌ستی دابه‌زینی نرخی گۆشتی سوور كه‌مبكرێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه نرخی گۆشتی سوور له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌شاری كه‌ركووك، كه كیلۆی گۆشتی سوور گه‌یشتووه‌ته 25 هه‌زار دیناری عێراقی.