ئەمریكا ستایشی رۆڵی توركیا دەكات لە ھاوكاریكردن بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی منبج

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری ئەمریکا، ستایشی رۆڵی تورکیا دەکات لە ھاوکاریکردنی ھێزی ھاوپەیمانان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری منبج لە باکووری سووریا.

ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی منبج، لەلایەن ھێزی سووریای دیموکراتەوە رایگەیاند، ئەو سەرکەوتنە ھەنگاوێکی دیکەیە لە نەھێشتنی ھەڕەشەی داعش لە عێراق و سووریا و نزیکبوونەوەی ھێزی ھاوپەیمانانیشە لە گرتنەوەی بنکەی سەرەکی داعش لە سووریا کە شاری رەققەیە.

ھەروەھا کارتەر ئاشکرای کرد کە تورکیا رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە رزگارکردنەوەی شاری منبج و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمان و ھێزە لۆکاڵییەکان بۆ وەدەرنانی داعش لە عێراق و سووریا.