نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له حه‌له‌ب ده‌دات
K24 - هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له شاری حه‌له‌ب له سوریا هۆشداری ده‌دات و داوا له روسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات به په‌له له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب و شوینه‌كانی تری سوریا رێك بكه‌ون.
شه‌ڕ له پێناو حه‌له‌ب بووه هۆی دابه‌شكردنی شاره‌كه له نێوان حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن كه گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای شاره‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانی دایه و به‌شی رۆژهه‌ڵاتیش له ژیر كۆنترۆڵی گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دایه. به سه‌دان كه‌س له شه‌ڕ و پیكدادانه‌كانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دوایی له حه‌له‌ب كوژراون و زۆریك له دانیشتوانی شاره‌كه‌شی له ئاو، كاره‌با و پێداویستییه‌كانی ژیان بێ به‌شكراون.
بان كی مون سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دوایین راپۆرتی مانگانه‌ی سه‌باره‌ت به یارمه‌تی مرۆیی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند له شاری حه‌له‌ب مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی بێ وێنه له ئارادایه، كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌هۆی شه‌ڕ و خوێنرێژییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
بان كی مون هه‌روه‌ها گوتی به‌هۆی شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خاك و سه‌رچاوه‌كان، دانیشتوان به‌بێ جیاواز له ژێر هێرشدان، وه‌ك به‌كارهێنانی بۆمبی به‌رمیلی، كوژرانی سه‌دان هاووڵاتی سڤیل، له‌وانه كوژرانی ده‌یان منداڵ.
گوتیشی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له پابه‌ندبوونیان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل دووچاری شكست بوون.
به‌ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی داوای راگرتنی 48 كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان له شاری حه‌له‌ب كرد بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی و داواشی له مۆسكۆ و واشنتۆن كرد به په‌له له‌سه‌ر ئاگربه‌ست رێك بكه‌ون.