تاران: به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیا و توركيا ئه‌سه‌د به‌هێز ده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی باڵای ئێران، باس له ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا و رایانگه‌یاند، له گفتوگۆی سێكوچكه‌ی تاران – ئه‌نقه‌ره - مۆسكۆ، هه‌وڵی به‌هێزكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی دیمه‌شق ده‌ده‌ن.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، رایگه‌یاند، له‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا له‌نێوان تاران – ئه‌نقه‌ر – مۆسكۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
ویلایه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاری هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا بكات رایگه‌یاندووه، هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته له به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د گۆڕاوه و ئێستا ئه‌نقه‌ره خه‌ریكه له‌و باره‌یه‌وه نه‌رمی ده‌نوێنێت.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، گوتی: "له‌و گفتوگۆیانه‌دا رێگری له دابه‌شبوونی خاكی سووریا ده‌گرین و هاوكاری له‌ناوبردنی تیرۆریستانیش ده‌كه‌ین له‌و وڵاته".
میدیاكان له زاری ویلایه‌تی نووسیویانه: "ئێران و توركیا به یه‌كه‌وه ده‌توانن رێگری له هێرشی دوژمنكارانه‌ی وڵاتانی بیانی له دژی جیهانی ئیسلامی بگرن ".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، گوتیشی: "حكوومه‌تی سووریا شه‌رعی و یاساییه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك رووسیا و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی هاوشێوه‌ی حزبوڵڵا، ده‌توانێت به‌رگری له سه‌روه‌ری خاك و گه‌لی خۆی بكات".