زیدان جارێکی دیکە ستایشی بێلینگهام دەکات

زینەدین زیدان و جود بێلینگهام
زینەدین زیدان و جود بێلینگهام

جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، ژمارەکەی پێشووی زینەدین زیدانی لە ریزەکانی یانەکەی هەڵبژاردووە ئەو ئەفسانەیەش بە نموونەی باڵای خۆی ناو دەبات.

زینەدین زیدان ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، چەند جارێک ستایشی جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری یانەکەی پێشووی کردووە و هەر کاتێکیش باس لەسەر ئەو یاریزانە بکرێت، بەردەوامی زیزۆ ستایشی دەکات.

یاریزانەکەی پێشووی یانە شاهانەکە لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ ماڵپەری TeleFoot لەبارەی ناوەڕاستکارە ئینگلیزیەکەی مێرنگی دەڵێت '' جود بێلینگهام یاریزانێکی نموونەیی و سەرسوڕهێنەرە، هەموومان پێشبینی ئەو ئاستە بەرز و نایابەمان لەو یاریزانە لاوە هەبوو، بەڵام ئەو هەموو پێشبینیەکانی تێپەڕاندووە و ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات، من هاندەری گەورەی ئەم کوڕەم و ئاواتەخوازم هەموو جامەکان بباتەوە ''.

جود بێلینگهام وەرزی رابردوو بەرامبەر 103 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کرد، لە یەکەم وەرزشی تاوەکو ئێستا بەشداری 32 یاریی کردووە، خاوەنی 20 گۆڵ و 10 ئاسیستە و یەکەم گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانەکەیەتی.