سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا: پێویستە دەستبەجێ توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێنرێت
K24 - برۆكسل:
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ڕوانگەی منەوە، دەکرێت بەلجیکا پشتیوانیی ئەوە بکات کە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی گەمارۆکانەوە.
ئەلیکساندەر دیکرۆ، سەرۆک وەزیرانی به‌لجیكا به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، خەڵكێکی زۆری سڤیل به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیل – حه‌ماس بوونەتە قوربانی، پێویستە دەستبەجێ توندوتیژیی بوەستێندرێت.
دیکرۆ هه‌روه‌ها گوتی: "ئەوەی پێشتر لەسەرەتای شەڕی نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل گوتوومانە لەسەری بەردەوامین، کە ئەویش پێویستە بارمتەکان ئازاد بکرێن، دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنرێت، هاوکاریی مرۆییش بە تەواوی بگەیه‌نرێته غەززە، كه زۆر پێویستیان پێیە".
ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه، ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و فراوانبوون ده‌چێت، به‌هۆیه‌وه هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور ده‌ستی پێكرد.
هه‌روه‌ها ئێوارەی (1ـی نیسانی 2024) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشق، باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی‌یان بۆمباران کرد و لە نێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازیی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.