پێشبینیی کەشوهەوای سبەینێ ڕاگەیەندرا

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند: سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک باران لە هەندێک کاتدا هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23ـی ئایاری 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (1 – 2) پلەی سیلیزی، هەورەها ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەدا، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک باران بارین هەیە لە هەندێ کاتدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35

سلێمانى: 29

دهۆک: 34

زاخۆ: 35

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 38

سۆران: 30

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 38