هێرشی وشكایی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانانی له چه‌ندین قووڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، كه به گه‌وره‌ترین هێرشی وشكایی پاش شكستی ئاگربه‌ست ئه‌ژمار ده‌كرێت.
زیاتر له 250 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن ئابڵۆقه دراون كه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه به سه‌دان كه‌س به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی روسیا و سوریا له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كوژراون.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، سوپای سوریا به هاوكاری له‌گه‌ڵ ملیشیاكانی ئێرانی، عێراقی و لوبنانی له چه‌ند قووڵه‌وه هێرشێكی به‌رفراوان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامدا.
وته‌بێژێكی به‌رگری شارستانی له حه‌له‌ب رایگه‌یاند 12 كه‌س له ئه‌ندامانی دوو خێزان له هێرشێكی هه‌وایی رۆژی سێشه‌ممه كوژران، كه ژماره‌ی كوژراوان له‌و رۆژه‌دا گه‌یشته زیاتر له 30 كه‌س.