هێرشێكی داعش له شنگال تێكشكێنرا
K24 – هه‌ولێر
هێزەكانی پێشمه‌رگه له شنگال هێرشێكی داعش تێك ده‌شكێنن و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌ركراویش دەسوتێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به كوردستان24 رایگه‌یاند هێرشی داعش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشار بووه له موسڵ.
چه‌كدارانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌نگال و دوای دوو كاتژمێر شه‌ڕو پێكدادان، پێشمه‌رگه هێرشەكەیان تێكشاند و ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌كی داعشدا گرت و سێ ئۆتۆمبیڵیشیان سوتاند.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی گوتیشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له تێكشكاندنی هێرشی داعش یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌یان دا.